24/9/2020 06:08 PM

سەیرانگەکەی رۆناڵدۆ کەوتە دەست داعشەوە

چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵە دورگەی بەهەشتیی موزامبیک کە شوێنی سەیران و رابواردنی زۆرینەی ئەستێرەکانی هۆلیوودە. بە دانیشتووانی ئەم دورگانە راگەیەندراوە کە ئەم شوێنە جێبهێڵن. پێدەچێت لەم هێرشانەدا هیچ کەس تووشی زیان نەهاتبێت. لەو کەسە بەناوبانگانەی کە زۆریان سەردانی ئەم شوێنە کردووە دەتوانین ئاماژە بە "دانیال کریک"، "کریستیانۆ رۆناڵدۆ" و "بۆنۆ" بکەین.
تەنانەت نێلسۆن ماندێلاش کاتی خۆی سەردانی ئەم دورگەیەی کردووە. شایەتحاڵێک سەبارەت بەم بابەتە گوتوویەتی: "ئەم چەکدارانە لە شەودا ئەم هێرشەیان ئەنجام داوە. ئەوان خەڵکیان لە ماڵەکانیان هێناوەتەوە دەرەوە و پاشان ماڵەکەیان لێ سووتاندوون. ئەوان زیانیان بە کەس نەگەیاند و تەنها فەرمانی جێهێشتنی ماڵەوەیان بە خەڵکەکە کرد.
بە گوتەی یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە "کیت تاون"، سەرجەم یەکەکانی ئەم شوێنە بەهۆی کۆرۆناوە داخرابوون و هەر بۆیە لە کاتی هێرشەکەدا هیچ گەشتیارێکی بیانی لێ نەبووە. دۆخی ئەم دورگەیە زۆر ئاڵۆزە و هێشتاش دیار نییە لە کۆنتڕۆڵی داعشدایە یان نا. مانگێک لەمەوبەر بوو کە چەکدارانی سەر بە داعش شاری "موکیمبۆئا" کە شارێکی زۆر ستراتیژیک گرنگە داگیر کرد.
هێزەکانی سەر بە داعش هۆشداریان داوەتە وڵاتانی ئەفریقایی کە لە ئەگەری یارمەتی گەیاندن بە سوپای موزامبیک دەکەونە بەر هێرشی ئەم گرووپە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved