24/9/2020 06:09 PM

ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد

ئەمرۆ لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە شێوەی فەرمی و بە مەبەستی پەیوەستبوون بە یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانییەوە، ماڵئاوایی لە یانەكەی كرد.
سوارێز لە لێدوانێكیدا گوتی: "زۆر شانازی بەوەوە دەكەم كە لەگەڵ باشترین یاریزانی لە مێژووی تۆپی‌پێدا یاریم كردوە. كاتێک هاتمە «كامپ نۆ» پێیان گوتم ئاگاداری خۆت بە؛ میسی باشترینەكانی بۆ خۆی دەوێت، بەڵام ئەو قسەیە راست نەبوو، چونكە میسی ساڵی یەكەم زۆر یارمەتی دام ".
سوارێز لە درێژەدا گوتی: "من یەکەم یاریزان نیم کە بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت، بەڵام من مرۆڤێکی بە هەست و سۆزم و جێهێشتنی ئەم یانەیە بۆ من زۆر ئەستەمە و كاتێک میسی لە هەواڵی رۆیشتنم ئاگادار بووەوە، تووشی شۆک بو."
ئەم یاریزانە هەر وەها باسی ئەوەی کرد کە "پێش ئەوەی بێمە ئێرە، هیچ کات خەونم بە بەرشەلۆنەوە نەدەبینیی، تەنها لە پلەیستەیشن نەبێت و ئێستاش بە سەربەرزییەوە بەرشەلۆنە جێدەهێڵێم"
سوارێز ئاماژەی دا: "من چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد کۆمان ئەوەم پێ بڵێت، من تەنیا داوام لە ئیدارەی یانەکە کرد وەک کەسێکی پرۆفیشناڵ ڕێزم لێبگیرێت و بەردەوام بن لە مەشقکردن".
سوارێز گوتیشی: "دەربارەی ئەتلەتیكۆمەدرید لەگەڵ گۆدین و گریزمان قسەم کردووە، میسیش لەوە تێدەگات بۆ دەچمە ئەو یانەیە، چونكە من و ئەو زۆر لەیەکەوە نزیکین".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved