ئەو قژە پڕ و نەرم و جوانەی کە میدیاکان ریکلامی بۆ دەکەن لەوانەی بۆ زۆر کەس هیوایەکی گەورە بێت. بەڵام پاراستنی تەندروستی قژ پەیوەندییەکی ئەوتۆی بەم بەرهەمانەوە نییە و زیاتر لەگەڵ جۆری خواردنی ئێمە لە پەیوەندیدایە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند ڤیتامین ئاشنا دەبین کە دەبنە هۆی گەشەی قژ. ڤیتامین B ڤیتامین B بەهۆی ئەوەی رۆڵی سەرەکی هەیە لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێندا، واتە ئەو خانانەی کە ئۆکسجین دەگەیەننە پێست و بەم جۆرە فۆلیکۆلەکانی موو دەتوانن مووی نوێ دروست بکەن. لە ناو جۆرە جیاوازەکانی ڤیتامین Bـدا "بیۆتین" بە دەرمانی وەرینی قژ دێتە ئەژمار. ڤیتامین A ڤیتامین A زیاتر بە ڤیتامینێک دەناسرێ کە دەبێتە هۆی تەندروستی و بەهێزبوونی چاو و سیستمی بەرگری، بەڵام ئەم ڤیتامینە لە گەشەی قژیشدا رۆڵی هەیە. ڤیتامین A بەهۆی ئەو رۆڵەی کە لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی خانەکانی جەستەدا هەیەتی، هەندێک جار بۆ بەرهەمهێنانی مەوادێک بەکار دێت کە بۆ تەندروستی پێستی سەر و جەستە کاریگەرن. ڤیتامین D ڤیتامین Dـیش زیاتر بە بەرهەمهێنەری کالیسیۆم و مانیزیۆم بۆ تەندروستیی ئێسکەکان دەناسرێت. ئەم ڤیتامینە بۆ گەشەی قژیش کاریگەرە. ڤیتامین D ژمارەی فۆلیکۆلەکانی موو لە پێستی سەردا زیاد دەکات و ناهیڵێت قژەکان بوەرێن. هەر وەک دەزانین خواردنی ماسی و تیشکی خۆر باشترین سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە گرنگەن.
سەرچاوە: insider
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure