لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت له‌نێو ماڵی خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌كی عه‌لوه‌ی كه‌لار ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 600 كیلۆ پیازی خراپبوودا ده‌گرن، پیازه‌كه ته‌له‌ف ده‌كه‌ن و پسوڵه‌ی سزادان بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. له ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لاردا هاتووه، شه‌وی رابردوو دوای بوونی زانیاری له بوونی پیازی خراپبوو له‌نێو ماڵی خاوه‌ن عه‌لوه‌ی كه‌لار به ناوی (هه‌ساره) تیمی دووه‌می لیژنه هاوبه‌شه‌كان به بڕیاری قائیمقامی كه‌لار سه‌ردان و پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدا. له‌كاتی پشكنین ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕی (٦٠٠) كیلۆ پیازی خراپبوو كه خاوه‌نه‌كه‌ی ویستوویه‌تی له‌نێو بازاڕی شاری كه‌لاردا ساغیبكاته‌وه، هه‌ربۆیه بڕیاردرا پیازه خراپبووه‌كه له‌ناوببرێت و پسوڵه‌ی سزادان بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بكرێت و به‌پێی رێنماییه‌كان سزابدرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure