له كاتێكدا هه‌ست ده‌كه‌یت ته‌ندروستی پێستی ده‌موچاوت له وه‌رزی پایزدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، گرنگه بزانیت هۆكاری گۆڕانكارییه‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت پارێزگاری لێ بكه‌یت. هۆكاره‌كانی گۆڕانكاری له‌باری ته‌ندروستی پێستی ده‌موچاو بۆ چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك له‌و خاڵانه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایزدا گۆڕانكاری به‌سه‌ر هۆڕمۆندا دێت، به شێوه‌یه‌ك كه چه‌وری له‌سه‌ر پێست زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش ته‌ندروستی پێست به‌ره‌و خراپی ده‌بات. له‌هه‌مانكاتدا له وه‌رزی پایزدا گۆڕانكاری به‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌دا دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له خوێندنگا‌و ده‌وامدا ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وه‌ش دڵه‌ڕاوكێ دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها مرۆڤه‌كان به‌گشتی زانیاریان هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه دڵه‌ڕاوكێ و خه‌فه‌ت زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی ته‌ندروستی پێست. هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له‌باری ته‌ندروستی پێست له وه‌رزی پایزدا بۆ وه‌رزی هاوین ده‌گه‌ڕێته‌وه، له وه‌رزی هاویندا زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان به‌گشتی گرنگی به خواردنی چه‌وری و شیرینی ده‌ده‌ن، كه ئه‌مانه‌ش هه‌موو زیان به ته‌ندروستی پێست ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه له وه‌رزی پایزدا زیانه‌كانی به‌رنامه‌ی نانخواردن له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure