26/9/2020 05:31 PM

چەند خاڵ سەبارەت بە ئاڵای فەڕەنسا

*ئاڵای فەرەنسا رۆڵێکی گرنگی نەک لە خودی ئەم وڵاتە بەڵکوو لە هەموو جیهاندا هەیە. لەم رووەوە، ئەم ئاڵا سێ رەنگە یەکێک لە ناسراوترین ئاڵاکانی جیهانە و بە شانازییەوە لە باڵاخانەی حکومی، باڵاخانەی شارەوانی، باڵاخانە گشتییەکانی فەڕەنسا و لە ماوەی پشوودانە گشتی و نەتەوەییەکانی ئەم وڵاتەدا دەشەکێتەوە.

*ئاڵای فەڕەنسا بە هۆی سێ رەنگی شین، سپی و سوورەوە، بە ئاڵای "سێ رەنگی فەڕەنسی" یان "سێ رەنگ" بەناوبانگە. بنەمای ئەم ئاڵا سێ رەنگە، ئەو قوماشە خڕانەیە کە لە ماوەی شۆڕشی فەڕەنسادا کەڵکی لێ وەردەگیرا.

*سپی، کۆنترین رەنگە لە مێژووی فەڕەنسادا و هێمایەکە لە مریەمی پیرۆز، ژاندارک و عەشیرەتی بۆربۆن کە لە سەدە شانزەهەمەوە هەتا شۆڕشی فەڕەنسا حوکمڕانی ئەم وڵاتە بوون. رەنگی شین و سووریش کە لە هێمای شارەکاندا بەکار دێت، بەشێکن لە رەنگە نەریتییەکانی پاریس.

*کاتێک ئاڵای سێ رەنگ فەڕەنسا لە 1790ـدا خرایە روو، ریزبەندی رەنگەکان لە چەپەوە بۆ راست بەم شێوەیە بوو: سوور، سپی و شین.

*لە 1794ـدا، رەنگەکانی ئاڵای فەڕەنسا پێداچوونەوەیان بۆ کرا و لە چەپەوە بۆ راست بوو بە: شین و سپی و سوور. بەم حاڵەوە، لەنێوان ساڵاکانی 1817 بۆ 1830 و پاشا گەڕانەوەی بنەماڵەی بۆربۆن بۆ دەسەڵات بەهۆی شکستی ناپلئۆنەوە، ئاڵایەکی یەکسەر سپی بوو بە جێگرەوەی ئاڵای نەتەوەیی فەڕەنسا.

 

سەرچاوە: edarabia

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved