وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە فەرمانی ژمارە ٣٠٧٧ پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ١٩٩٩ بڕیاریدا پێدانی ژمارەی سپاردن بۆ چاپی کتێب بکرێت بە شێوازێکی مەرکەزی و تەنها لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت. ئەمەش بە مەبەستی رەچاوکردنی بەرژەوەندی نیشتمانی و پاراستنی بەهاو هێما پیرۆزەکان و نەشێواندنی رەوشی کۆمەڵایەتییە. لە بەشێکی فەرمانەکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە، پێش پێدانی ژمارەی سپاردن کتێبەکە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و دواتر ئەو ژمارەیەی دەدرێتێ. بۆ ئەم مەبەستەش لەمنزیکانەدا ئەو لیژنەیە دەستبەکار دەبێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure