پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن كه له‌كاتی توشبوون به هه‌ڵامه‌ت گرنگی به خواردنی خوێ بدرێت، به‌وپێیه‌ی سوودی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی ئیلتیهاب و میكرۆب. پزیشكان ده‌ڵێن كه له‌كاتی هه‌ڵامه‌تدا 10 كاتژمێر جارێك یه‌ك كه‌وچكی چا خوێ تێكه‌ڵ به یه‌ك په‌رداخ ئاو بكه‌و بیخۆره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێن زۆر خواردنی خوێ زیانبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی، هه‌ربۆیه له یه‌ك كه‌وچكی چا خوێ زیاتر به‌كارمه‌هێنه. له‌هه‌مانكاتیشدا ئاماژه به خواردنی هه‌نگوین ده‌ده‌ن كه سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵامه‌ت، هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه هه‌نگوین 50 جۆر به‌كتریای جۆراوجۆر له‌ناوده‌بات، ئه‌وه‌ش له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی شاری (نیویۆرك) ده‌ركه‌وتووه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure