27/9/2020 06:30 PM

ئەم قسانە بە دایک و باوکی تەنیا مەڵێ

تەڵاق و جیابوونەوە یەکێک لەو دیاردانەیە کە هەموو کۆمەڵاگاکان و کۆمەڵاگای ئێمەشی تووشی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی کردووە. بەڵام ئەم دوو کەسە، واتە ئەو ژن و پیاوەی لە یەک جیا دەبنەوە، مافی ژیانیان هەر هەیە. ئەو ژن و پیاوانەی ژیانی هاوبەشیان هەڵدەوەشێننەوە زۆر هەستیارن و دەبێ لە هەڵسوکەوتەکانماندا زۆر وریا هوشیار بین، بۆ ئەوەی دڵگران نەبن. لەم بابەتەدا باسی دوو قسەی ئاسایی دەکەین کە لەوانەیە بەبێ هیچ مەبەستێک بەم کەسانە بگوترێ، بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە زۆری پێ دڵگران دەبن.

بۆ هاوسەرگیری ناکەیتەوە؟
دیارە کەس مەبەستێکی خراپی لەم پێشنیارە نییە و تەنها دەمانهەوێ لەم تەنیایی بێنە دەرەوە. هەندێک جار ئەم پرسیارە ئاشنابوون لەگەڵ کەسێکی تایبەتیشی لەگەڵە کە لەوانەیە هەموو شتێک خراپ بکات. دایک و باوکی تەنیا لە هەموو کەس باشتر ئاگادار دۆخی خۆیانن و پێویست نییە کەسێکی دیکە بڕیاریان بۆ بدات.

کاتێک مناڵەکانت لە لات نین ئاسوودەیت و دەحەسێیەوە
ئاگاداری لە مناڵ، ئەویش لەم سەردەمەدا و بە تەنیا، کارێکی ئاسان نییە. ئەو کاتانەی مناڵەکان لە ماڵەوە نین دەرفەتێکی کورت دروست دەبێ بۆ پشودان و دووربوونەوە لە زەختی بەردەوام و پێڕاگەیشتن بە مناڵاکان. کەوابوو هیچ سەیر نییە کە ئەم دەرفەتە کورتە مەجالێک بێت بۆ حەسانەوە و بەهێزبوونەوەی ئەم دایک و باوکە تەنیایانە. بەڵام دووری لە مناڵ خاڵێکی ئەرێنی نییە بۆ دایک و باوکی تەنیا و ئەوان هەمیشە تاسەی مناڵەکانیان دەکەن. کەوابوو دەربڕینی ئەم رستەیە، واتە " کاتێک مناڵەکانت لە لات نین ئاسوودەی و دەحەسێیەوە" لەوانەیە زیاتر ببێتە هۆی دڵگرانی ئەوان نەک بزواندنی هەستی هاوخەمی و هاوسۆزی.

 

سەرچاوە: parents

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved