ژماره‌ی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له جیهان روو له زیادبوون ده‌كات و به‌پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا گه‌یشته یه‌ك ملیۆن و 349 كه‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی توشبووان له جیهان 33 ملیۆن و 182 هه‌زارو 5050 كه‌سی تێپه‌ڕاندو له‌و ژماره‌یه‌ش 24 ملیۆن و 507 هه‌زارو 219 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریدا، ئه‌گه‌ر وڵاتان پێكه‌وه كارنه‌كه‌ن له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئه‌وا زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه ده‌مرن. ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا سه‌رله‌نوێ به‌رزبووه‌ته‌وه، كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی به شه‌پۆلی دووه‌می په‌تاكه بناسێنرێت، به‌تایبه‌تیش له فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا‌و به‌ریتانیا. حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه ناچاربوون له هه‌ندێ شوێن دووباره قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یێنن و بازاڕه‌كان دابخه‌نه‌وه. هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ئه‌مریكا یه‌كه‌مین وڵاته كه زۆرترین مردن به كۆرۆنای تێدا تۆماركرابێت به جۆرێك 209 هه‌زارو 273 كه‌س له‌و وڵاته مردوون، دواتریش برازیل دێت كه 141 هه‌زارو 503 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه به ڤایرۆسه‌كه، سێهه‌مین وڵاتیش هندستانه كه 95 هه‌زارو 75 كه‌سی توشبووی كۆرۆنا مردوون، پاشان مه‌كسیك دێت كه 76 هه‌زارو 243 كه‌سی توشبوو مردوون، بریتانیاش له پێنجه‌مین ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه دێت كه زۆترین ژماره‌ی مردن به ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا تۆماركراوه كه 41 هه‌زارو 988 هاووڵاتیه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure