29/9/2020 09:15 AM

لە هەرێم بارانبارین دەستپێدەكات

كەشناسی عیراق دەستپێكردنی بارانبارینی لەمساڵدا راگەیاندو دەشڵێت: شەپۆلێكی باران و كەشێكی باراناوی  روو لە ناوچەكە دەكات.

كەشناسی عیراق راگەیاند: بەپێی پێشبینییەكان لە هەفتەی داهاتوودا گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ناوچەكەدا روودەدات و لەو چوارچێوەیەشدا شەپۆلێكی باران و كەشێكی باراناوی روو لە ناوچەكە بەگشتی دەكات.

ئەوەشی روونكردوەتەوە: پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوودا كەشێكی باراناوی روو لە ناوچە جیاوازەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بكات و رۆژ بەڕۆژیش پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوەی بەردەوام دەكات.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved