له‌كاتێكدا سه‌رقاڵیت به وه‌رزشكردن و له‌سه‌ر تێبینی پزیشكان داڕشتنی به‌رنامه‌ی نانخواردن ئه‌نجامده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵده‌ده‌یت بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروستنابێت له‌باره‌ی كێشی جه‌سته‌ت.. گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌و حاڵه‌ته‌دا خۆت ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌وا گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته بده بۆ وه‌رگرتی زانیاری. ده‌زگای (واشنتۆن پۆست) ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیانی بواری پزیشكی ده‌خاته‌ڕوو، لێره‌دا ئاشكرای ده‌كات كه له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه هۆكاری دانه‌به‌زاندنی كێشی جه‌سته یان زیادبوونی كێش بۆ كه‌مخه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له به‌رده‌وامبوونی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه له‌كاتی نووستندا ماسولكه‌كانی جه‌سته پشو وه‌رده‌گرن، چونكه له‌كاتێكدا مرۆڤ وه‌رزش ده‌كات ماسولكه‌كانی جه‌سته ئازاریان پێده‌گات و بریندارده‌بن، بۆیه له‌ڕێگای نوستنه‌وه هاوكاری ماسولكه‌كان ده‌كه‌یت چاره‌سه‌ری برینه‌كان بكرێت و به‌هێزتر ببن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن كه له‌كاتێكیشدا كه‌م بخه‌ویت ماسولكه‌كان به‌پێی پێویست پشو وه‌رناگرن، ئه‌وه‌ش له كۆتاییدا ده‌بێته هۆكاری دانه‌به‌زاندنی كێش یان زیادبوونی كێش. له‌هه‌مانكاتیشدا زانیاری ده‌خه‌نه‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌كاتێكدا باش ده‌خه‌ویت، هه‌روه‌ها توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ فراوانتر ده‌بێت و له‌ژیانی رۆژانه‌دا توانای كاركردنی زیاتر ده‌بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure