هه‌نار یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵێك ئاوێته‌ی خۆراكی گرنگ، ڤیتامین، كانزاكان، دژه ئۆكسان‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئاو هه‌روه‌ها پڕۆتین‌و شه‌كر‌و ڕیشاڵیشی تێدایه بۆیه خواردنی كۆمه‌ڵێك سودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه: ١-هه‌نار پارێزگاری له ته‌ندروستی دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌كات. ٢- به‌هۆی ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی كه تێیدایه‌تی ڕێگری له لاوازبوونی ئێسك ده‌كات. ٣-خواردنی هه‌ناری قه‌باره مامناوه‌ند وا ده‌كات مرۆڤ ئاره‌زوی خواردنی له‌لا دروست ببێت. ٤-هه‌نار ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌دژه ئۆكسانی تێدایه یارمه‌تیده‌رن بۆ ڕزگاربوون له خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی. ٥-ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ڕێكده‌خات. ٦- پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێت هه‌ربۆیه ده‌تواندرێت له كاتی توشبوون به تا سود له خواردنی هه‌نار وه‌ربگیرێت. ٧-كرمی ڕیخۆڵه له ناوده‌بات به‌تایبه‌تیش له منداڵاندا. ٨-به‌ردی گورچیله له‌ناوده‌بات، هه‌ربۆی خواردنی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕزگاربوون له‌به‌ردی گورچیله. ٩-ئه‌نیمیا یاخود كه‌مخوێنی چاره‌سه‌رده‌كات. ١٠-نیشانه‌كانی زوو پیربوون دواده‌خات، خواردنی واده‌كات مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ڕوخساری به گه‌نجی بمێنێته‌وه. ١١-نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر چاره‌سه‌رده‌كات،كه به‌چوونه ته‌مه‌ن مرۆڤ دووچاری ده‌بێت. ١٢-خانمان له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌پارێزێت. ١٣-سه‌رئێشه چاره‌سه‌رده‌كات. ١٤-به‌ھۆی بوونی پێكھاته‌ی گرنگ بۆ چاو له‌هه‌ناردا، خواردنی بۆ ته‌ندروستی چاوه‌كان زۆر گرنگه. ١٥-نه‌خۆشیه‌كانی پووك یاخود هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دووچاری پوك ده‌بێت چاره‌سه‌ر ده‌كات. خاك - ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure