30/9/2020 07:27 PM

فڕۆکە تاکەکەسییەکەی میسی

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەم زووانە دەبێ بۆ خولی سەرەتایی جامی جیهانی 2020ـی قەتەر، لەگەڵ ئیکوادۆر و بۆلیڤی رووبەڕوو ببێتەوە. ئەرجەنتین 8ـی ئۆکتۆبەر لە بۆینس‌ئایرس بەرامبەر بە ئیکوادۆر و لە لاپاس بەرامبەر بە بۆلیڤی یاری دەکات. لیۆنەل سکالۆنیی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ ئەم دوو یارییە حیسابێکی زۆری بۆ ئەستێرەکانی کردووە.
لیۆنەل میسی، مارکۆس ئاکۆنیا، لۆکاس ئوکامپوس، گوئیدۆ رۆدریگێز، ئەو ئەرجەنتینیانەن کە لە لالیگادا سەرقاڵی چالاکین و بانگهێشت هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کراون  و دەبێ 5ـی ئۆکتۆبەر لە "ئالبی سلستە" ئامادە بن. بەپێی قسەی "ستادیۆ دپۆرتیۆ"، ئەم یاریزانە بە فڕۆکە تاکەکەسییەکەی میسی دەگەڕێنەوە بۆ ئەرجەنتین. ئەوە خزمەتگوزارییەکە لەلایەن میسییەوە بۆ ئەوەی هاونیشتمانییەکانی بتوانن لە یەک کاتدا خۆیان بگەیەنە راهێنانەکان و خۆیان بە کادری تەکنیکی بناسێنن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved