4/10/2020 05:32 PM

سوودەکانی بەفیڕۆدانی کات!

زۆرینەی مرۆڤەکان حەز دەکەن شەو و رۆژ لە 24 کاتژمێر زیاتر بوایە بۆ ئەوەی زیاتر کار بکەن. بەڵام ئەو شتەی وا ئەوان نازانن ئەوەیە کە کاری لەڕادەبەدەر لەوانەیە کاریگەریی پێچەوانەی لەسەر تواناییەکانی مرۆڤ هەبێت. لەدرێژەدا سەرنج دەدەینە کۆمەڵێک توێژینەوەی سەرنجڕاکێش کە باس لە سوودەکانی بەفیڕۆدانی کات دەکات.

وزەبەخشە
یەکێک لە باشترین رێگاکان بۆ تیپەڕاندنی کات، چێژبردنە لەم دەرفەتە لە سروشتدا. لەوانەیە تێگەیشتبێتن کە لە پاش ئەم ئەزموونە چەندە هەستێکی باشتان دەبێ و ئەم شتە بێ هۆ نییە. بە پێی توێژینەوەکان ئەو کاتەی کە لە ناو سروشتدان، واتە ئەو ئەو کاتەی کە تەنیا چێژ لە خۆتان دەبەن، بیر لە کار و داهات ناکەنەوە، چالاکیی فیزیکیتان نییە و لەگەڵ کەس نادوێن و ئەوەش هەستی ژیان و شادیتان پێ دەبەخشێت.

ئامانجەکانتان بیر دێنێتەوە
کاتێک بەردەوام سەقاڵی ئەنجامی کارە جۆراوجۆرەکانن، تەنانەت دەرفەتی ئەوەتان نییە کە ساتێک دەست لە کار هەڵگرن و بیر لە ژیان بکەنەوە، بۆ ئەوەی بزانن بەشوێن چییەوەن. بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە بوونی ئەو کاتانەی کە تەرخانی دەکەن بۆ ئەوە کارانەی کە حەزتان لێیەتی و نەک ئەو کارانەی "دەبێ" ئەنجامی بدەن، ورەی زیاترتان پێ دەبەخشێت و دەبێتە هۆی ئەوەی بیر لە ئامانجەکانتان بکەنەوە.

مێشک پشوو دەدات
بەپێی توێژینەوەکان، پشوودان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تواناییەکانی ئێمە هەیە. بوونی کاتی بێکاری ئەو دەرفەتە بە ئێمە دەدات کە بیر لە کارەکانی خۆمان بکەینەوە و پاشان کردەوەکانمان بەرەو باشی بڕۆن. کەوابوو هەمیشە کات بۆ پشوودان تەرخان بکەن چونکە مێشکتان پێویستی بە پشوودان هەیە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved