له هۆڵی په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان و به ئاماده‌بوونی سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی دوكان و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی فه‌رمانگه‌كان و به‌شێك له هاووڵاتیان، شانۆی خه‌ونێك ژیانی گۆڕیم نمایشكرا. شانۆییه‌كه تایبه‌تبوو به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆناو له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ش یه‌كه‌م كاری هونه‌ری بووه له قه‌زای دوكان. لای خۆشییه‌وه قائیمقامی دوكان ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و وتی، پاڵپشتی ته‌واویان ده‌بین له‌پێناو زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی بواری هونه‌ر له سنووره‌كه‌دا. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی قه‌زای دوكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure