له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی دابه‌شكردنی كاره‌با راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و نرخه‌كه‌شی له‌سه‌ر هاوبه‌شانی كاره‌با زیادناكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه: روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه سه‌باره‌ت به تایبه‌تكردنی سێكته‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌مه‌به‌ست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی به‌رپرسانی كاره‌با هه‌واڵ و راپۆرت سه‌باره‌ت به‌تایبه‌تكردنی سێكته‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای نیشتمانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه بووه‌ته هۆی دڵه‌راوكێ و پرسیار لای هاوبه‌شانی كاره‌با، ئێمه له وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ به‌رچاوروونی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م چه‌ند زانیارییانه‌ی خواره‌وه بڵاوبكه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌نگاوه‌و پرۆسه‌یه له خزمه‌تی هاوڵاتیانی كوردستاندایه. 1-به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی دابه‌شكردنی كاره‌با راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. 2- نرخی كاره‌با له‌سه‌ر هاوبه‌شانی كاره‌با زیادناكرێت. 3- ده‌بێته هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌با. 4- رێگره له به‌فیڕۆدانی وزه‌ی كاره‌باو كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر تۆڕ‌و وێستگه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاری چاكسازی و سوتانی محاویله‌كان. 5- كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی سه‌رپێچیه‌كانی كاره‌با به‌مه‌ش دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی كاره‌با زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. 6- زیادبوونی ماوه‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو وه‌رزی هاوین و زستاندا. 7- به‌ڕێژه‌ی 70%ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌و سێكته‌ره كارده‌كه‌ن به‌ته‌واوی ئیمتیازاته‌كانیان كارده‌كه‌ن و كۆمپانیاكان پابه‌ند ده‌بن به دابینكردنی موچه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا. 8- كه‌مكردنه‌وه‌ی سلفه‌ی مانگانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كاره‌بای شاره‌كان خاك - وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure