4/10/2020 11:04 PM

كاتی كارپێكردنی كامێرا جێگیرەكان راگەیەنرا

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە كامێرا جێگیرەكان دەكەونە كارو سەرپێچی شۆفێران تۆماردەكەن. دەشڵێت: رۆژانە 40 كامێرای گەڕۆك سەرپێچی شۆفێران تۆماردەكەن.

عەمیدی مافپەڕوەر فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رايگەیاندووه: لە مانگی داهاتووەوە كامێرا جێگیرەكانی ‏تۆماركردنی سەرپێچی لەناو شاری سلێمانی دەكەونەكار.

روونیشیكردوەتەوە: لە‏ناو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی كامێرای جێگیر دیاریكراوە، هەربۆیە لە ‏مانگی داهاتووەوە لەو شوێنانە كامێراكان دادەنرێن.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: 82 كامێرای گەڕۆكی تۆماركردنی سەرپێچی هاتوچۆیان ‏هەیە، رۆژانە 40 لەو كامێرایانە لەناو سنوری پارێزگای ‏سلێمانی بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان دادەنرێن.

خاك - ترافیك ئێف ئێم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved