5/10/2020 07:28 PM

ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە دەڕوات بۆ کوێ؟

ئەگەرچی ئەمڕۆ رۆژنامەکان باسی هەڵوەشانەوەی گواستنەوەی عوسمان دەمبلە بۆ مانچستریویایتدیان کردبوو بەڵام چەند کاتژمێرێکە کۆمەڵێک هەواڵ سەبارەت بەم گواستنەوەیە خراونەتە روو و لەوانەیە رۆیشتنی دەمبلە بۆ ئوڵترافۆرد گرنگترین گواستنەوەی دوایین ساتەکانی گواستنەوەکانی هاوینە بێت.
عوسمان دەمبلە لە راهێنانەکانی چەند کاتژمێر لەمەوبەری بەرشەلۆنەدا بەشدار بوو، بەڵام پاش چەند خولەک و بە بێ ئەوەی لە تەنیشت یاریزانەکانی دیکەوە سەرقاڵی راهێنان بێت یاریگاکەی جێهێشت. گۆڤاری "مۆندۆدیپۆرتیۆ" لە راپۆرتێکدا گوتی لەوانەیە بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە دوایین کاتژمێرەکاندا دواکارییەکەی مانچستریان قەبووڵ کردبێت.
مانچستریونایتد حەز دەکات بە پێدانی پارەیەک بە شێوەی دەمبلە راکێشی خۆی بکات و ئەگەر لە یاریکردنەکەی رازی بوون ئەوە بۆ هەمیشە لە لیستەی یاریزانانی خۆیدا جێگیری بکات. بە سەرنجدان بە قەیرانە ماڵییەکانی ئەم دواییانە، بەرشەلۆنە هیوادار بوو لەم هاوینەدا بتوانێ عوسمان دەمبلە بەشێوەی هەمیشەیی بفرۆشێت، بەڵام لە ئێستادا مانچستر پارەی کڕینی ئەم یاریزانەی نییە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved