فازلین زۆر به‌سووده بۆ پێستی رووخسار به‌تایبه‌ت بۆ خانمان، به‌وپێیه‌ی پێست شێ‌دار ده‌كات و له پیسی و خاڵه ره‌شه‌كانی ناو كونیله‌كانی پاكده‌كاته‌وه. فازلین ده‌بێته هۆی سافكردن و هێوركردنه‌وه‌ی پێست و له قڵیشان ده‌یپارێزێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پێسته‌ی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌تاوی زۆره‌وه سوربووه‌ته‌وه یان وه‌كو ده‌وترێت سوتاوه، ده‌توانرێت به به‌كارهێنانی فازلین پێستت بپارێزێت و بهێنرێته‌وه دۆخی پێشتری. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی مووی برۆ و برژانگ بۆ ئه‌و خانمانه‌ی ئاره‌زووی برۆو برژانگی پڕ ده‌كه‌ن. خاك - لانه كاشان س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure