6/10/2020 12:33 PM

یەکەم وێنەکانی ئەو فڕنەی کەوا خاشوقچیان تێدا سوتاند

بۆ یەکەم جار وێنەی ئەو فڕنە بڵاو کرایەوە کەوا گومان دەکرێ تەرمی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشوقچی لەپاش کوژرانی لە باڵوێزخانەی سەعودیە لە ئەستەمبوڵ، لەناو ئەودا سوتێندرابێت. لە ناو ئەم وێنەیەدا کە دوو ساڵ پاش کوژرانی ئەو ڕۆژنامەنووسە بڵاوبۆتەە، چەند ئەفسەرێکی پۆلیس دەبیندرێت کە وەکوو بەشێک لە تیمی لێکۆڵینەوە سەرقاڵی پشکنینی ئەم فڕنەن. ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە بۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی کوژرانی ئەم ڕۆژنامەنووسە، کومەڵێک چالاکی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لە نزیک باڵوێزی سەعودیە لە ئەستەمبوڵ ڕێکخست.

گومان دەکرێ ئەم فڕنەی کەوا لە وێنەکەدا دەبیندرێت هەمان فڕن بێت کەوا تیمە ئەمنییەکەی سەعوودیە بۆ لەناوبردنی تەرمی ئەو ڕۆژنامەنووسەو سەرپۆش کردنی ئەم کوشتنە، کەڵکیان لێ‌وەرگرتبێت. لەوێنەکەدا هەروەها تیمی پزشکی هێزی پۆلیس دەبیندرێ کە هەوڵدەدەن لەرێگەی تیشکی سەروو وەنەوشەییەوە شوێن‌پێی دڵۆپەکانی خوێنی خاشوقچی لەسەر دیوار و عەرزی ئەو باڵوێزخانەیە بدۆزنەوە. لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا کرێکارێکی ئەم باڵوێزخانەیە بە دادگای گوتبوو کە ڕۆژی کوشتنی خاشوقچی، ئەو مەجموعەیەک شیش کەبابی لەناو باڵوێزخانەدا بینیوە و لەلایەن ستافی ئەوێوە کە وێدەچوو زۆر ترسابێتن و شڵەژابوون؛ داوای لێکراوە تا فڕنەکەیان بۆ ئامادە بکات.

 

 

 

سەرچاوە: dailymail

 

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved