6/10/2020 05:11 PM

نرخ و تایبەتمەندییەکانی سامسۆنگ گالاکسی F41

چەند هەفتە لەمەوبەر سامسۆنگ رێکلامی بۆ زنجیرەی نوێی مۆبایلەکانی خۆی کرد واته زنجیرەی F کە یەکەم مۆبایلی ئەم زنجیرەیە سامسۆنگ گالاکسی F41ـە. لە رێکلامەکاندا دەرکەوت کە ئەم مۆبایلە هاوشێوەی مۆبایلەکانی زنجیرەی Mـە. هەستەوەری قامکیی ئەم مۆبایلە لە پشتەوە جێگیر بووە و کامێرایەکی سێ بەشیش هەر لە رووکاری پشتەوەدا دێتە بەر چاو و کامێرای سێڵفی ئەم مۆبایلە لە سەرەوەی شاشەکەیە.
بە سەرنجدان بەو دەنگۆیانەی کە سەبارەت بە نرخی ئەم مۆبایلە بڵاو بووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێ کە چەشنی رووکاری پشتەوەی ئەم مۆبایلە "پۆلی کاربۆنات" بێت کە لەئێستادا پێی دەگوترێت "Glasstic" بەڵام سامسۆنگ ئەم بابەتەت پشتڕاست نەکردووەتەوە.
شاشەی ئەم مۆبایلە 6.4 ئینچە و رامەکەی لانی‌کەم 6 گێگابایتە و بیرگەکەی لە دوو جۆری 64 و 128 گێگابایتدا ئاراستە دەکرێت. سامسۆنگ باسی هەستەوەرێکی کامێرای کردووە لە رووکاری پشتەودا و هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت هەستەوەرەکانی دیکە بریتی بن لە: هەستەوەری 8 مێگاپیکسڵی UltraWide و هەستەوەری 5 مێگاپیسڵی Macro بۆ بەراوردی قووڵایی دیمەنەکان. هەروەها توانستی کامێرای سێڵفی F41 32 مێگاپیکسڵە. جێی ئاماژەیە کە باتری ئەم مۆبایلە 6000 میلی‌ئەمپێرە و شەحنکەرەوەی خێرای 15 واتیش سەپۆرت ئەکات.
نرخی ئەم مۆبایلە لەنێوان 205 بۆ 273 دۆلارە.

 

سەرچاوە: gizmochina

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved