بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه كه پێشنیارێكیان له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی كشتوكاڵیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه. بێگه‌رد تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی: دوای پێشنیارمان به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی كشتوكاڵی، به سوپاسه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیاره‌كه‌ی په‌سندكردو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریش ئاگاداری كردینه‌وه له‌سه‌ر كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه. له پێشنیاره‌كه داوامان كردبوو كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ماوه‌كه درێژبكرێته‌وه، پێشنیاره‌كه وه‌ك خۆی په‌سندكرا. یه‌كه‌م_ پێشینه‌ی (80 ملیۆن دیناری) رێژه‌ی (40%) له‌بری دانه‌وه‌ی ساڵانه كه‌مكرایه‌وه. دووه‌م_ پێشینه‌ی (150 ملیۆن دیناری) رێژه‌ی (50%) له‌بری دانه‌وه‌ی ساڵانه كه‌مكرایه‌وه. سێیه‌م_ پێشینه‌ی (500 ملیۆن دیناری) رێژه‌ی (60%) له‌بری دانه‌وه‌ی ساڵانه كه‌مكرایه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure