7/10/2020 05:45 PM

10 ئەکتەری هۆلیوود کە لە مۆسیقاشدا بەبەهرەن

ئەمە رەوتێکی ئاسایی بووە کە مۆزیسیەنەکان بێنە ناو جیهانی ئەکتەرییەوە، هەر لە "فرانک سیناترا" و "ئەلویس پریسلی" لە دەیەکانی 40 و 50ـەوە بگرە هەتا "جارد لێتۆ" لە دەیە 90ـدا. بەڵام ئەم رۆژانە پێدەچێ ئەوە ئەکتەرەکانن کە بەرەو مۆسیقا هەنگاو دەنێن. بەهۆی ئەو پەیوەندییانەی کە هەیانە و هێزی ئەستێرەبوونەکەیان، ئەوان ئەو لەمپەرانەی کە کەسانی دیکە لەگەڵی رووبەڕوو دەبنەوە ئەزموون ناکەن و هەندێک جار بەبێ ئەوەی هیچ بەهرەیەکی مۆسیقاییان هەبێت لە بواری مۆزیکیشدا وەردەگیرێن. ئەگەرچی ئەکتەرەکان زۆریان هەوڵ داوە کە لە بواری مۆزیکیشدا سەرکەوتن تۆمار بکەن بەڵام ژمارەیەکی دەگمەن گەیشتوونەتە پێگەی مۆزیسیەنێکی باش. لەم بابەتەدا لیستێکمان ئامادە کردووە لەو ئەکتەرانەی کەوا هەنگاویان ناوەتە ناو جیهانی مۆزیک و گۆرانییەوە:

ئەم لیستە بەم شێوەیەیە:
1-جەیسۆن مۆمۆئا
2-جیدا پینکت سمیت
3-کیانۆ ریۆز
4-کیفەر ساترلەند
5-برۆس ویلیس
6-هیۆ لۆری
7-کەوین بیکن
8-جۆنی دێپ
9-جێف بریجز
10-مایکڵ جی فۆکس

 

سەرچاوە: whatculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved