10/10/2020 06:37 PM

10 هەڵەی گەورەی هیتلەر کە لە شەڕی دووهەمدا شکەستی بە نازییەکان هێنا

شەڕی عالەمی دووهەم لە نێوان ساڵەکانی 1939 بۆ 1945 ڕوویدا و تێیدا نزیکەی 85 میلێۆن کەس گیانیان لەدەستدا. ئەگەرچی لە سەرەتادا وا دەردەکەوت کە ئەلمانییەکان براوەی بێ ئەملاولای ئەم شەڕە گەورە بن بەڵام لە کۆتاییدا ئەوان تووشی شەکەستێکی گەورە بوون. دەربارەی ئەوەیکە بۆچی دەرئەنجام شەڕی دووهەم بەم شێوەیە کۆتایی هات، زۆر گوتراوە و نووسراە و بەردەوام جێی مشت‌ومڕ بووە. بەڵام لەم باسەدا لەوانەیە هەڵەکانی ئادۆلف هیتلەر ئەو بەشە بن کە هەمووان لەسەری هاوڕان و هەر بەم هۆکارەش ئێمە هەوڵ دەدەین لێرەدا باسیان بکەین.

1. هێرش کردن بۆ ڕوسیا لە وەرزی زستاندا
سەربازە ئەلمانییەکان کە بۆ یەکمجار بوو کە ڕووبەڕووی ئەم سەرما سەخت و درێژخایەنەی ڕوسیا دەبوونەوە هەر ئەوەش وایکرد کە نەتوان لە شەڕی ستالینگراددا کە شەڕێکی چارەنووس‌ساز بوو، دەوام بهێنن.

 2.  شەڕ لە دوو بەرە
لە شەڕی دووهەمدا ئەلمانییەکان ناچاربوون خواردن، تەقەمەنی و سەربازەکانی خۆیان لە نێوان بەرەیەکی شەڕ بە درێژایی هەزاران کیلۆمەتردا سەرپەرشتی بکەن. لەم بشێوەیدا هەروەها ئەوان ناچار بوون سەرپەرشتی بەرەیەکی‌تری شەڕ لە ئەفریقا بکەن و بەم شێوەیە زۆر دژوار نییە کە لە شکەستی ئەلمانییەکان تێبگەین.

3. ئابووری بەرهەمێنان بۆ شەڕ
لەگەڵ تێوەگلانی وڵاتانێکی زۆرتر لە بەرەی دژی ئەلماندا، سەرجەم رەقەم و ئامارەکان بە دژی ئەلمانییەکان هاتنە گۆڕان. بەرە بەرە ئەوان تێگەیشتن کە ناتوانن بە ئەندازەی دوژمنەکانیان چەک و چۆل و پێداویستی سەربازی بەرهەم بهێنن و هەروەها گەیاندنی ئەم کەلوپەلە بۆ بەرەکانی شەڕ کیشەیەکی دیکە بوو بۆ ئەلمانییەکان. لەم دۆخەدا تێوەگلانی ئەمریکا لە شەڕەکەدا ئەوەندەی‌تر قورسایی خسەتە سەر ئابوور ئەلمان بۆ بەرهەمهێنانی چەک و ئیتر ئە وڵاتە هیچ توانای ئابووری نەما.

4. تێر کردنی سگی سەربازەکان
دوابەدوای شکانی باری ئابوری ئەلمان و پەیدابوونی قاتی‌وقڕی لەو وڵاتە، خەڵک ورەیان دابەزی و هیوایان بە پلان و ئامانجەکانی هیتلەر نەما. وڵاتێک کە توانای تێر کردنی سگی سەربازەکانی نەبوو بێگومان نەیئەتوانی لە شەڕدا براوە بێت.



5. تێوەگلاندنی ئەمریکا
پاش ئەویکە ژاپۆن لە 7ی دیسامبەری 1941ـدا هێرشی کردە سەر پێرل هاربێر لە هاوایی، ئەمریکا لە کاردانەوەدا هێرشی کردە سەر ژاپۆن و دوابەدوای ئەو ئەلمان شەڕی دژ بە ئەمریکاش ڕاگەیاند. ئەگەرچی ئەمە پلانی پێشوەختەی ئەلمانییەکان نەبوو کە ئەمریکا داخلی ئەم شەڕە بکەن و تا ڕادەیەک چاوڕواننەکرا بوو، بەڵام ئەم تێوەگلانە کاریگەرییەکی بنەڕەتی دانا لەسەر دۆخی هەموو وڵاتانی بەشدار لە شەڕەکە. هێزی سەربازی ئەمریکا لە دەریا، ئاسمان و سەر عەرز و هەروەها توانای ئەو وڵاتە لە بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنیدا بە ڕادەیەک نەبوو کە ئەلمانییەکان بتوانن شان لە شانیان بدەن و لە ئاکامدا دەرئەنجامی شەڕی بەرو ئاقارێکی‌تر گۆڕی.

 

سەرچاوە: whatculture

 خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved