11/10/2020 03:23 PM

ترەمپ چۆن چارەسەر کرا؟

یەکێک لەو دەرمانانەی کە لە کاتی تووشبوونی سەرۆکی ئەمریکا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێی درا و دۆناڵد ترەمپ وەکوو یەکێک لە دەرمانەکانی کۆڤید-19 باسی لێوە دەکا، بە کەڵک وەرگرتن لە خانەکانی مرۆڤ بەرهەم هاتووە کە لەڕاستیدا لە رێگای لەباربردنی کۆرپەلەیەکی بژاردەوە دەستەبەر بووە، بابەتێک کە بەردەوام لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا و لاینگرەکانیەوە ئیدانە کراوە.
ئەم دەرمانە بریتییە لە تێکەڵەیەک لە دژەتەنەکانی مۆنۆکلۆناڵ کە پاش پۆزەتیڤ دەرچوونی تاقیکاری کۆرۆنای دۆناڵد ترەمپ و خەوێندرانی لە نەخۆشخانە، 8 میلی گرامیان لێدراوە، دەرمانێک کە هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی زانستیی بە فەرمی باسی لێ نەکردووە.
ئەو خانانەی بۆ بەرهەمهاتنی ئەم دەرمانە بەکارهاتوون بە ‌HEK-293T دەناسرێن و لە کاروباری تاقیگەکاندا کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. ئەم خانانە لەڕاستیدا هی گورچیلەی کۆرپەلەیەکن کە لە دەیەی 1970 لە هۆڵەندا بە شێوەی بژاردەیی لەبار برابوو. خانەکانی ‌HEK-293T یەکێک لەو خانانەیە کە لە زۆرینەی توێژینەوە تاقیگەییەکاندا بەکار دێت.
ترەمپ هەمیشە بەشوێن سنووردارکردنەوەی لەباربردنی کۆرپەلەوە بووە و لە مانگی رابردوودا "ئیمی کانی برێت"ـی کە دادەورێکی محافزەکاری کاتۆلیکە وەکوو بەبژێری وەرگرتنی پۆستی دادوەری دیوانی باڵای ئەمریکا ناساند. لاینگرانی بزووتنەوەی دژی لەباربردنی کۆرپەلە بە توندی پشتگیری سیاسەتەکانی ترەمپ دەکەن لەم بوارەدا.
بەربژێری حیزبی کۆماری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماریی 2020ـی ئەمریکا دژایەتی خۆی لەگەڵ توێژینەوە سەبارەت بە خانە بنەڕەتییەکان کە لە کۆرپەلە بەرهەم دێت ئاشکرا کرد و داخوازی ئەوەی هەیە بودجەی فێدڕاڵ بۆ توێژینەوە سەبارەت بە خانە بنەڕەتییەکان هەڵبوەشێتەوە.
ترەمپ تا ئێستا توێژینە سەبارەت بە خانە بنەڕەتییەکانی کۆرپەلەی بە هۆکاری ئادیالۆجیک سنووردار کردووەتەوە. بۆ نموونە ساڵی 2019 بوودجەی بنکەیەکی زانستی کە لەسەر خانە بنەڕەتییەکان کاری دەکرد هەڵوەشاندەوە کە بڕەکەی 31 ملیۆن دۆلار بوو

 

سەرچاوە: theguardian

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved