دیمه‌نه جوانه‌كانی قه‌زای دوكان و سه‌یرانگاكانی قه‌شقۆڵی و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی سنوره‌كه، سه‌رنجی گه‌نجێكی قه‌زاكه‌ی ڕاكێشاوه بۆ كۆكردنه‌وه له كتێبێكدا به‌ناوی (قه‌زای دوكــان شوێنه‌واره مێژویی و بایه‌خه گهشتوگوزاریهكانــی). ئاماده‌كاری كتێبه‌كه نه‌به‌ز عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانكۆی سلێمانی كۆلیجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانه به‌شی مێژوو، ڕاگه‌یاندووه: ماوه‌ی ساڵێكه هه‌وڵی نوسينی ئه‌م كتێبه ده‌ده‌م و ئامانجمه جوانیه‌كانی قه‌زای دوكــان له‌و ڕێگه‌یه‌وه به دونیا بناسێنم و له داهاتووشدا وه‌ك ڕێبه‌ری گه‌شتیاری لایه‌نی په‌یوه‌ندار سودی لێوه‌ربگرێت. وتیشی: له كتێبه‌كه‌مدا به‌وردی باسم له سه‌یرانگاكانی قه‌شقۆڵی له سه‌نته‌ری قه‌زای دوكان و سه‌یرانگاكانی تری سنوره‌كه كردووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ته‌واوی شوێنه‌واره مێژوویيهكانم خستۆته‌ڕوو. نووسه‌ر داواكاره له حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به به‌رهه‌مه‌كه‌ی بدات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه له‌ڕووی ناساندنی سنوره‌كه‌مان و داهاتی گهشتوگوزاریهوه ده‌توانرێت ژێرخانی گه‌شتوگوزار زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت، هاوكــات سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هاوكاری بوون. كتێبه‌كه 200 لاپه‌ڕه‌یه‌و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری به‌چاپ گه‌یشتووه. وابڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له ڕێوڕه‌سمێكدا ناساندن بۆ كتێبی (قه‌زای دوكــــــان، شوێنه‌واره مژوویی و بایه‌خه گه‌شتوگوزارییه‌كانی) ئه‌نجامبدرێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure