كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا تێوه‌گلاوه
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ تۆماركرد له‌دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و رایگه‌یاند كه ئه‌پڵ تێوه‌گلاوه له‌هاوكاریكردنی تیرۆرستێك. كۆمپانیای ئه‌پڵ تۆمه‌تباره به‌یارمه‌تیدان و چاوپۆشیكردنی تیرۆرستێك بۆ شكاندنی پاسوۆردی مۆبایلێك كه دوو مانگ پێش ئێستا له‌شاری سان بێرناردینۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا به‌كاریهێناوه. كۆمپانیای ئه‌پڵ كه دامه‌زراوه‌یه‌كه‌و خاوه‌نی مۆبایلی زیره‌كی ئایفۆنه، رایگه‌یاندووه كه ده‌ستگه‌یشتن به‌زانیاره تۆماركراوه‌كانی ناو ته‌له‌فۆنی ملیۆنان مۆبایلی ئایفۆن جێگه‌ی مه‌ترسییه‌و كارێكی ئاسان نییه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، تیرۆرسته‌كه له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه سوودی ته‌واوی له‌زانیارییه‌كانی ئایفۆن وه‌رگرتووه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی كه ١٤ كه‌سی كردووه‌ته قوربانی. خاك – هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure