بوونی فه‌رهه‌نگ، قاموس بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك زۆر گرنگ و پێویسته، به مه‌به‌ستی ئاشنابوون و شاره‌زابوون له ماناومدلولی وشه‌ی زمانێكی تر. قاموس به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو فاكته‌رێك بۆ فێربوونی زمانێكی تر، كه له‌وانه‌یه زۆربه‌ی تاكی ناو كۆمه‌ڵگا له ژیانی رۆژانه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له كاتی گه‌شتكردن زۆر پێویستی پێبێت. قامووس وه‌كو سه‌رچاوه به‌كاردێت بۆ وه‌رگێڕانی مانای وشه له زمانێك بۆ زمانێكی تر جگه له ئه‌ركی سه‌ره‌كی كه بریتيه له پێناسه‌ی وشه له‌رووی زانستی و ده‌ربڕین و له‌رووی رێزمانییه‌كه‌ی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه كاركردن ئاماده‌كردنی هه‌ر قاموسێكی زمان كارێكی ئاسایی و ئاسان نییه، پێوستی به ماندوبوونێكی زۆر ده‌بێت ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مكاره ده‌كات شاره‌زایه‌كی باشی زمان هه‌بێت، له هه‌مانكاتدا به‌رپرسیاره‌تیش له ئه‌ستۆ بگرێت. كاتێ چاوخشانێكم به‌نێو قامووسی (صادق)دا كرد، كه له عه‌ره‌بی – بۆ كوردییه هه‌ستمكرد كاره‌كه زۆر به‌وردی كراوه، په‌له‌شی لێنه‌كراوه چ له‌رووی زمانه‌وه یان له‌رووی ده‌ربڕینه‌وه، به‌جۆرێك وشه‌یه‌ك چه‌ندین مانای له‌خۆگرتووه، هه‌مووی ئاماژه‌ی پێكراوه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ وه‌رگێری هه‌ر وشه‌یه‌كی عه‌ربی بۆ زمانی كوردی ده‌ستكه‌وێت، كه به‌پێی پیتی ئه‌لف و بێی عه‌ره‌بی ریزبه‌ندی بۆ كراوه، وشه‌كان به‌هه‌ردوو شێوازی سۆرانی و كرمانجی وه‌رگێردراوه، ئه‌مه‌ش سه‌لیقه‌و زانیاریه‌كی زۆر‌و ماندوبوونێكی زۆری ده‌وێت، هه‌ر له‌و قامووسه‌دا ره‌چاوكردنی هه‌ندێ وشه له‌رووی كۆ و تاك كراوه، به‌جۆرێك مانای وشه‌كان داڕێژراون كه زۆربه‌ی تاكه‌كان له‌ژیانی رۆژانه به‌كاريده‌هێنن وه به‌تایبه‌تیش له‌رووی ئه‌ده‌بی و میدیایی، له‌دایكبوونی قامووسێكی ئاوا ئاسان نه‌بوو، شه‌ونخونی 30 ساڵه‌ی نووسه‌ر بووه كه‌لێكنی باشی كتێبخانه‌ی كوردی پڕكردۆته‌وه. كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure