پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كه گرنگی ده‌دات به‌بازرگانیكردنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ده‌رگای واڵا كرد بۆ فرۆشتنی هه‌ردوو مۆبایله نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگ گالاكسی S7و Edge S7، ئه‌مه‌ش واده‌كات نرخی هه‌ردوو مۆبایله‌كه له‌ئه‌وروپا بزانین. له‌ئه‌ڵمانیاو ئامازۆن وه‌رگرتنی داواكاری پێشوه‌خته بۆ فرۆشتنی ئه‌م مۆبایلانه ده‌ستیپێكرد، نرخی گالاكسی S7 كه قه‌باره‌ی میمیۆریه‌كه‌ی 32 گێگایه به 700 یۆرۆیه، مۆبایلی دوه‌میشیان كه قه‌باره‌ی میمیۆریه‌كه‌ی 32 گێگایه به 800 یۆریه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه T-Mobile ده‌رگای داواكاری پێشوه‌خته‌ی بۆ فرۆشتنی ئه‌م مۆبایلانه به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك مۆبایلی گالاكسی S7 به‌شداری مانگانه‌ی 39.95 یۆرۆیه. به‌ڵام مۆبایلی گالاكسی Edge S7 نرخی مانگانه‌كه‌ی 139.95 یۆرۆیه. له‌ئیسپانیاش مۆبایلی یه‌كه‌م نرخه‌كه‌ی 720 یۆرۆیه، به‌ڵام Edge S7 نرخه‌كه‌ی 820 یۆرۆیه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌ئیتالیا مۆبایلی یه‌كه‌م به 730 یۆرۆیه‌و مۆبایلی دووه‌میشیان به 830 یۆرۆیه. جێی باسه، نرخی ئاماژه‌پێكراو ته‌نها بۆ ئه‌و مۆبایلانه‌یه كه قه‌باره‌ی میمۆریه‌كه‌یان 32 گێگایه. خاك – و/ گۆران قادر س/ Traidnt
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure