15/10/2020 06:25 PM

ساتێک لەگەڵ کتێب؛ رۆمانی "عەشقی ساڵەکانی وەبا"

"فلۆرنتینۆ" کۆڕێکی گەنجە کە لە گوندیکی ئارام لەگەڵ دایکی دەژیت و لە تێلێگراف‌خانە ئیش دەکات. ژیانێکی رۆتین و ئاسایی هەیە تا ئەوەی کە رۆژێک بڕیارە تێلێگرافێک بگەیەنێتە ئەو بنەماڵەیەی کە تازە هاتوون بۆ گوندەکەیان. تێلێگرافێکی سادە کە بۆ هەمیشە ژیانی ئەم گەنجە دەگۆڕێت. فلۆرنتیۆ لەکاتی گەیاندنی تێلێگرافەکەدا چاوی بە کچێکی جوانی ئەو ماڵە دەکەوێ بەناوی "فرمینا" و لە یەکەم نیگادا عاشقی دەبێت. عەشقێکی سەیر و گەرم کە بە نامەنووسینەکانی فلۆرنتینۆ بۆ فرمینا دەست پێدەکات و پاشان فرمیناش عاشقی فلۆرنتینۆ دەبێت و وڵامی نامەکانی ئەداتەوە. لەم نێوەندەدا و کاتێک هەموو شتێک بە باشی دەڕواتە پێشەوە و ئەم دووانە بڕیار دەدەن هاوسەرگیری بکەن، باوکی فرمینا بە کەین و بەینی ئەم دوو عاشقە ئەزانێت و رووبەڕوویان دەبێتەوە. ئەو کچەکەی دەگوازێتەوە بۆ شارێکی دیکە بۆ ئەوەی ئەم پەیەوەندییە کۆتایی پێ بێت بەڵام فلۆرنتینۆ بەڵێن ئەداتە فرمینا کە ئەو تەنیا عەشقی ژیانیەتی و لێرەوە چیرۆکی خۆشەویستیی ئەوان دەسپێکێکی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت.
ئەم چەند رستەیە کۆرتەیەک بوو لە شاکارە ئەدەبییەکەی گابریەل گارسیا مارکێز بە ناوی "عەشقی ساڵەکانی وەبا"؛ بەرهەمێک کە بەردەوام یەکێک لە کتێبە کاریگەرەکان بووە لەسەر رەوتە ئەدەبییەکان و یەکێک لەو کتێبانەیە کە خەڵاتی نۆبڵی بۆ نووسەرەکەی دەستەبەر کرد. ئەم بەرهەمە پڕفرۆشە بە زۆرینەی زمانەکانی جیهان وەرگێڕدراوە و ئێستاش یەکێک لە پڕخوێنەرترین رۆمانەکانی جیهانی ئەدەبیاتە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved