له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌گشتی و لای خانمان به‌تایبه‌تی قژ به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جوانی داده‌نرێت، پێویسته هه‌مووان پارێزگاری له جوانی و ته‌ندروستی قژبكهین، بۆ ئه‌مه‌ش به‌كارهێنانی گیراوه‌و پێكهاته سروشتییه‌كان باشترین ریگایه. گیراوه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردنی قژ زه‌ردێنه‌ی یه‌ك هێلكه‌و یه‌ك كه‌وچك رۆنی گه‌رچه‌ك و یه‌ك كه‌وچك هاڕاوه‌ی ڤیتامین A یاخود هاڕاوه‌ی ناو كوپسولهكانی ڤیتامین A تێكهڵیبكهو بیده له پێستی سه‌رت و بۆ ماوه‌ی 5 ده‌قیقه مه‌ساجی پێبكه، دوای مه‌ساجكردن بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات به قژته‌وه بیهێڵه‌ره‌وه‌و دواتر به ئاوی شيله‌تێن و شامپۆ بیشۆ. گیراوه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی كڕێشی قژ سێ كه‌وچك سركهس سێ‌و و یه‌ك كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتون به‌باشی تێكه‌ڵبكه، قژت بشۆو وشكیبكهرهوه، دواتر ئه‌م گیراوه‌یه به‌باشی بده له پێستی سه‌رت و تاڵه‌كانی قژت و بۆ ماوه‌ی 13 ده‌قیقه به قژته‌وه بیهێڵه‌ره‌وه‌و دواتر به شامپێو ئاوی شله‌تێن بیشۆ. گیراوه‌ی هه‌نگوین بۆ قژی ماندوو دوو كه‌چك هه‌نگوین و رۆنی گه‌رچه‌ك و یه‌ك زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و یه‌ك شوشه‌ی ڤیتامین A یان D كه له ده‌رمانخانه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت، هه‌موو پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵبكه‌و به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر پێستی سه‌رتدا دابهشیبكه، دواتر به‌شانه ڤژت دابهێنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی بگاته هه‌موو تاڵه‌كانی قژت، پاشان به كڵاوێكی نایلۆن سه‌رت داپۆشه‌و دوو سه‌عات چاوهڕێبكهو به ئاوی شيله‌تێن سه‌رت بشۆ. گیراوه‌یه‌كی به‌هێزكردن بۆ قژی چه‌ور بۆ ئه‌م گیراوه‌یه 5 كه‌وچك ماست و یه‌ك كه‌وچك سۆداو یه‌ك كه‌وچك ئاوی لیمۆ پێویسته، هه‌موو پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵكه‌و بیده له پێستی سه‌رت و بۆ ماوه‌ی 40 ده‌قیقه به قژته‌وه بیهێڵه‌ره‌وه، دواتر به ئاوی شيله‌تێن بیشۆ. بۆ لێكدنه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شامپۆ به‌كاربهێنرێت چونكه سۆداو ئاوی لیمۆ چه‌وری قژ لاده‌به‌ن ئه‌گه‌ر شامپۆش به‌كاربهێنرێت ئه‌وه قژه‌كه زۆر وشكدهبێتهوهو زیان به‌ر پێستی سه‌ر ده‌كه‌وێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure