16/10/2020 11:56 PM

5 خاڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ

د. ئیسرا كه‌مال ‎پزیشكی گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند هۆكارو خاڵێكی گرنگ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ.

خاڵه‌كان:
1-وه‌رزشی هه‌ناسه‌دانی قوڵ. باشتره‌ له‌ به‌یانیان پێش چوونه‌سه‌ر كارو شه‌وان پێش نووستن 10 خوله‌كێك ته‌رخانبكرێت بۆ ئه‌مجۆره‌ وه‌رزشه‌.
2-كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه‌ كه‌ كافاینیان تێدابێت له‌ رۆژه‌كه‌دا، باشتره‌ چاو قاوه‌ی بێ كافاین بخورێته‌وه‌.
3-جووڵه‌ی زیاتر. جووڵه‌ی رۆژانه‌و رۆشتن زۆر گرنگه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و سترێس و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی.
4-هه‌ندێك كات پێویسته‌ ئه‌و كارانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دڵه‌ڕاوكێ بۆت، به‌شبه‌شیان بكه‌یت تا ئه‌نجامدانی ئاسانتر بكرێت.
5-پێویسته‌ رۆژانه‌ لیستی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی رۆژانه‌ت بكه‌یت و رێكیانبخه‌یت به‌پێی گرنگییه‌كه‌ی تا سترێسه‌كه‌ت له‌سه‌ر كه‌متر بێته‌وه‌.

خاك - ئا/ مه‌لیك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved