د. ئیسرا كه‌مال پزیشكی گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چه‌ند هۆكارو خاڵێكی گرنگ كه ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ. خاڵه‌كان: 1-وه‌رزشی هه‌ناسه‌دانی قوڵ. باشتره له به‌یانیان پێش چوونه‌سه‌ر كار‌و شه‌وان پێش نووستن 10 خوله‌كێك ته‌رخانبكرێت بۆ ئه‌مجۆره وه‌رزشه. 2-كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه كه كافاینیان تێدابێت له رۆژه‌كه‌دا، باشتره چاو قاوه‌ی بێ كافاین بخورێته‌وه. 3-جووڵه‌ی زیاتر. جووڵه‌ی رۆژانه‌و رۆشتن زۆر گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و سترێس و دووركه‌وتنه‌وه له بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی. 4-هه‌ندێك كات پێویسته ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ بۆت، به‌شبه‌شیان بكه‌یت تا ئه‌نجامدانی ئاسانتر بكرێت. 5-پێویسته رۆژانه لیستی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی رۆژانه‌ت بكه‌یت و رێكیانبخه‌یت به‌پێی گرنگییه‌كه‌ی تا سترێسه‌كه‌ت له‌سه‌ر كه‌متر بێته‌وه. خاك - ئا/ مه‌لیك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure