17/10/2020 05:28 PM

باشترین جۆرەکانی چا بۆ دابەزینی کێش

چا خواردنەوەیەکی بۆنخۆشە کە لە گەڵای "کاملیا سیننسیس" بەرهەم دێت، واتە ئەو گیا سەوزەی کە سەرچاوەکەی کیشوەری ئاسیایە. بەکارهێنانی چا بەگشتی سوودی زۆرە بۆ تەندروستی، بۆ نموونە بەرگیری دەکات لە زیانبەرکەوتنی خانەکانی خوێن و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان کەم دەکاتەوە. لەم بابەتەدا لەگەڵ هەندێک لە جۆرەکانی چا کە کاریگەریان لەسەر کەمبوونەوەی کێش هەیە ئاشنا دەبین.

چای سەوز
چای سەوز ناسراوترین جۆری چایە و سوودی جۆراوجۆری هەیە بۆ تەندروستی. بەڵام سەبارەت بە کەمبوونەوەی کێش یەکێک لە کاریگەرترین جۆرەکانی چایە. چونکە ئەم چایە "کاتچین"ـێکی زۆری هەیە واتە ئەنتی ئۆکیسدەنتێک کە دەتوانێ میتابۆلیزمی جەستە بەهێز بکات و چەورییەکانی ورگ بسووتێنێت.

چای پووئێر
چای "پووئێر/ Puerh" یەکێک لە جۆرەکانی چای رەشە لە چین کە ناوەکەی لە شاری پووئێری پارێزگای "یوننان"ـی چین وەرگیراوە. ئەم چایە لە چوارچێوەی دژکردەوەیەکی کیمیاویدا کە لەنێوان بەکتریا بەسوودەکان و چایەک کە تەنها لە بەر خۆردا وشک بووەتەوە، دەترشێ. ئەم چایە بۆنی خاکی لێوە دێت کە ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێت. چای پووئێر هەروەها خێرایی دەبەخشێت بە رەوتی سووتاندنی چەورییەکانی جەستە.

چای رەش
چای ڕەش دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک مادەی بەسوود کە لەباری پێکهاتەییەوە لەگەڵ چای سەوز و سپی جیاوازی هەیە، بەڵام بەپێی توێژینەوەکان، هاوشێوەی ئەم دوو جۆرە چاییە دەتوانێ کێشی جەستە کەم بکاتەوە. چای رەش پڕاوپڕە لە ئەنتی ئۆکسیدەنتی "فلاونۆئید" یان "پۆلی فێنۆل" کە سوودی تەندروستی زۆرە.

چای سپی
بەرهەمهێنانی ئەم چایە زۆر ئاسانە و کاتێک هێشتا تەڕ و تازەیە بە وردی لێدەکرێتەوە. ئەم چایە تامێکی زۆر تایبەتی هەیە و کە لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی چا زۆر جیاوازە. چای سپی تامەکەی شیرینە. چای سپی سوودی یەکجار زۆرە، هەر لە بەهێزکردنی تەندروستیی گشتیی جەستەوە بگرە هەتا لەناوبردنی شێرپەنجە. چای سپیش وەکوو چای سەوز مادەی "کاتچین" لە پێکهاتەکەیدایە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved