18/10/2020 12:11 AM

تیروپشكی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجامدرا

له ‌شاری هه‌ولێر به ‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌ نایابه‌كان تیروپشكی خوله‌كه‌ بۆ وه‌رزی 2020-2021 به‌ڕێوه‌چوو.

خوله‌كه‌ به‌ شێوازی خول به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ ئه‌نجامده‌درێت و یارییه‌كان به‌ دوو قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت.

له‌ھه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك (3) یانه‌ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی كۆتایی.

(4) یانه‌ له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا داده‌به‌زێت، له‌ھه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو یانه‌ بۆ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان له‌ وه‌رزی داھاتوو داده‌به‌زێت.

رۆژی (٢٦-١١-٢٠٢٠) ده‌بێته‌ ده‌ستپێكی خولی تۆپی پێی كوردستان.

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: سیروانی نوێ، برایه‌تی، سۆران، چه‌مچه‌ماڵ، شێروانه‌، ھه‌ڵۆ، زێره‌ڤانی، ھه‌ولێر.

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ئارارات، پێشمه‌رگه‌ی ھه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، نه‌ورۆز، دھۆك، زاخۆ، ده‌ربندیخان، ھه‌ندرێن

یارییه‌كانی ھه‌فته‌ی یه‌كه‌م به‌مشێوه‌یه‌:

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
برایه‌تی- ھه‌ولێر
سیروانی نوێ - چه‌مچه‌ماڵ
شێروانه‌- سۆران
ھه‌ڵۆ - زێره‌ڤانی

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
ئارارات- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
زاخۆ - نه‌ورۆز
ده‌ربندیخان - ھه‌ندرێن
دھۆك - پێشمه‌رگه‌ی ھه‌ولێر

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved