د.سه‌روه‌ر سالار چوچانی پزیشكی پسپۆڕی جومگه‌و ڕۆماتیزم و فه‌قه‌رات بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاره بڵاوه‌كانی ئازاری خواره‌وه‌ی پشت. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه هۆكاره‌كانی به چه‌ند خاڵێك ڕوونكردوه‌ته‌وه كه بریتین له: *سروشتی كاره‌كه‌ت: ئه‌و پیشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به قورسی هه‌ڵگرتن، یان سوڕاندنی پشته‌وه هه‌یه، ده‌بنه هۆی پشت ئێشه. هه‌روه‌ك دانیشتنی به‌رده‌وامی سه‌ر كورسیش هۆكارێكی پشت ئێشه‌یه. *جانتاكه‌ت: جانتا قورسه‌كه‌ت به ده‌ست هه‌ڵبگریت یان شان، كه‌مه‌رت هێزی ڕاگریه‌تی. بۆیه كه‌لوپه‌لی قورسیش هۆكارێكی پشت ئێشه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه پێویستت به جانتایه، بیر له به‌كارهێنانی جانتایه‌كی تایه‌دار بكه‌وه. *هه‌ندێك وه‌رزش: زیاده‌ڕه‌ویكردن له ئه‌نجامدانی جیم، یان یارییه‌كانی وه‌ك گۆڵف هۆكارێكی پشت ئێشه‌ی كورتخایه‌نن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به درێژایی هه‌فته ئه‌نجامی نه‌ده‌یت و ته‌نیا یه‌ك دوو ڕۆژ له هه‌فته‌دا ئه‌نجامیان بده‌یت. *خوار وه‌ستان: ئه‌گه‌ر به ناڕێكی و لاری و خواری ڕاوه‌ستی یان دابنیشی، ئه‌وه كێشی جه‌سته به نایه‌كسانی به‌سه‌ر به‌شه‌كانی پشنتتدا بڵاوده‌بێته‌وه. به‌وه‌ش ئه‌و لایه‌ی كێشه زۆره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، تووشی ماندوێتی ده‌بێت و ئازار په‌یداده‌بێت. *خراپبوونی دیسكه‌كان: دیسكی نێوان بڕبڕه‌كان مادده‌ی وه‌ك جێڵیان تێدایه كه یاریده‌ی ئاسان جوڵانی بڕبڕه‌كان ده‌ده‌ن و زه‌بری سه‌ر بڕبڕه‌كانیش هه‌ڵده‌مژن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیانپێگه‌یشتنی به‌رده‌وام و چوونه‌ته‌مه‌ن ئه‌و دیسكانه تێكده‌چن و ئه‌و توانایه له‌ده‌ستده‌ده‌ن و هه‌ندێكجار ده‌پچڕێن. دیسكه ناڕێكه‌كانیش فشارده‌خه‌نه سه‌ر دڕكه‌په‌تك و لقه‌كانی. فشاره‌كه بكه‌وێته سه‌ر لقه ده‌ماری هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، ئازار له‌وێ دروستده‌بێت، بۆ نموونه ئازاری ڕان یان قاچ یان پێ و په‌نجه‌كان. هه‌ر له‌و بابه‌ته‌یدا د.سه‌روه‌ر ئاماژه‌ی به حاڵه‌ته درێژخایه‌نه‌كانی پشت كردووه، وه‌كو: *ته‌سكبوونه‌وه‌ی كه‌ناڵی دڕكه‌په‌تك، ئه‌ویش دیسان فشارده‌خاته‌سه‌ر دڕكه‌په‌تك و لقه ده‌ماره‌كانی. *داخوران و هه‌وكردنی جومگه‌كانی نێوان بڕبڕه‌كانی پشت (به‌تایبه‌ت سه‌وه‌فان). خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure