د.گه‌شین كه‌مال پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری و نه‌خۆشییه‌كانی پێست بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به فیله‌ر. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه روونیكردووه‌ته‌وه كه فیله‌ر چییه‌و چۆن ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها سوودو گرنگی فیله‌ریشی دیاریكردووه. له روونكردنه‌وه‌یدا سه‌باره‌ت به فیله‌ر، د.گه‌شین ده‌ڵێت: فیله‌ر یه‌كێكه له باوترین چاره‌سه‌ره‌كانی بواری پێست و جوانكاری، كه ژنان و پیاوان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی به هۆكاری چرچی و چاڵی پێسته‌وه روبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فیله‌ر پێكهاته‌یه‌كه ده‌خرێته‌ژێر پێست به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی چرچی و چاڵییه‌كانی پێست و له‌ڕێگه‌ی ده‌رزییه‌كی ده‌م باریكی تایبه‌ته‌وه پزیشكی پسپۆڕی پێست و جوانكاری به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌و شوێنانه‌ی پێستدا بڵاویده‌كاته‌وه، تا پڕده‌بێته‌وه‌و پێسته‌كه روون و ساف ده‌بێته‌وه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی فیله‌ر بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كارده‌هێنرێت؟ ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: ژێر پێست پێكهاته‌ی كۆلاجینی تێدایه، كاتێك ئه‌م پێكهاته‌یه كه‌مده‌بێته‌وه له‌ژێر پێستدا، ئه‌وكاته پێسته‌كه چرچ ده‌بێت و چاڵی دروستده‌بێت، بۆیه دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی فیله‌ر، ئه‌وانیش: -پڕكردنه‌وه‌ی چرچی پێست و ئه‌و چاڵانه‌ی له پێستدا دروستده‌بن له‌ڕێگه‌ی فیله‌ره‌وه كه دواتر ده‌بێته‌وه به به‌شێك له كۆلاجینه‌كه. -بۆ گه‌وره‌كردن و ده‌رخستنی به‌شێكی جه‌سته وه‌ك گه‌وره‌كردنی لێو و رومه‌تی چاڵ و ده‌موچاوی باریك. هه‌روه‌ها د.گه‌شین گرنگی فیله‌ری روونكردووه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه گرنگی فیله‌ر له‌وه‌دایه پێست روون و پاك ده‌كاته‌وه‌و له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك چاكی ده‌كاته‌وه‌و شێوه گه‌نج و جوان ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ تا 1 ساڵ ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ زیانێكی لاوه‌كی نییه‌و سه‌لامه‌ته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سووده‌كانی فیله‌ری به چه‌ند خاڵێك دیاریكردووه، ئه‌وانیش: 1-خێرایی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی فیله‌ره‌كه راسته‌وخۆ پاش ئه‌نجامدانی. 2-ئه‌نجامی نایاب له‌ڕووی روونبونه‌وه‌ی پێست و جوان بونه‌وه‌یه‌وه. 3-پێویستی به سڕكردن نییه. 4-سه‌لامه‌تی، چونكه هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك و هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه. 5-هه‌وكردن روونادات. 6-تێچووی كه‌مه به‌راورد به راكێشانی پێست. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure