18/10/2020 05:19 PM

سێ هۆکاری نهێنی بۆ پێکهاتنی سترێس

سترێس بابەتی جیانەکراوەی ژیانی ئەم سەردەمەیە؛ لە ژیانی دیجیتاڵییەوە بگرە هەتا ژیانی پڕ لە سەرقاڵی  و ئەو رووداوە نەخوازراوانەی هەموو رۆژێک روو دەدەن، هەموویان سەرچاوەی سترێس و دڵەڕاوکێن. بەڵام لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵێک هۆکاری راستەوخۆ بۆ ئەم کێشەیە دەستنیشان کراون و تا رادەیەک لەگەڵیان ئاشنیان، هەندێک هۆکاری دیکە هەن کە بەشێوەی نهێنی سترێس پێک دێنن. لەدرێژەدا ئەم سێ هۆکارە دەخەینە بەر باس.

بۆ راکردن لە دڵەڕاوکێ خۆتان سەرقاڵ دەکەن

زۆرینەی ئەو کەسانەی هەست بە بەختەوەری ناکەن حەز ناکەن تەنیا بن و کەوابوو بۆ ئەوەی تووشی دڵەڕاوکێ نەبن پلان و بەرنامەی رۆتین بۆ خۆیان دادەڕێژن بۆ ئەوەی بەردەوام سەرقاڵ بن. بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە خۆ سەرقاڵکردن تەنها بەشێوەی رووەکی دەتوانێ ئاسەواوری سترێس لەناو ببات. کاتێک زۆر کار دەکەن دەبێ زیاتریش پشوو بدەن و لەکاتی پشووداندا هێزی سترێس چەندین قات بەرز دەبێتەوە.

لەجیاتی کۆنتڕۆڵ کردنی هۆکاری سترێس، خودی سترێس کۆنتڕۆڵ دەکەن
گەورەترین ئەفسانە سەبارەت بە سترێسی درێژماوە کە هەموومان بڕوامان پێیەتی ئەوەیە کە پلانێکی تۆکمەمان هەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سترێس. بەڵام لەڕاستیدا کۆنتڕۆڵکردنی سترێس رێگەچارەیەکی زۆر خراپە بۆ کێشەی سترێسی درێژماوە؛ وەک ئەوەیە لەسەر شوێنێک لە فیشەک پێکاویەتی چەسپی برین دابنێین! کەوابوو کۆنتڕۆڵکردنی "هۆکارەکانی سترێس" دەتوانێ چارەسەرێکی باشتر بێت.

راشکاو نین

لەوانەیە راشکاوبوون یەکێک لەو شتانە بێت کە زیاتر لە هەموو ئەو پلانانەی کە بۆ تەندروستیی زەین پێویستە، پشت گوێ بخرێت. ئەوە لە حاڵێکدایە کە باشترین چەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سترێسی درێژماوە. راشکاوبوون واتە روونکردنەوەی بەهاکان و ئەوەی کە بەدوایاندا بچین. ئێمە کاتێک راشکاوین کە کات تەرخان بکەین بۆ لێک جیاکردنەوەی حەزە کاتییەکان و ئامانجە گەورەکان و دواتر بڕیار بدەین شوێن چی بکەوین.

 

سەرچاوە: nickwignall

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved