ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی پێوانه‌یی توشبوونی به كۆرۆنا تۆماركرد‌و حكومه‌تیش سه‌قاڵی پلانه بۆ داخستنی سنوره‌كانی. په‌یمانگه‌ی ڕوبه‌رت كوخی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكرد دوای ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له ڕۆژێكدا 30 هه‌زار توشبووی به كۆرۆنا تۆماركرد، ئه‌و ولاته خرایه لیستی سنوره مه‌تریسداره‌كانه‌وه. په‌یمانگه‌ی ڕوبه‌رت كوخ ئاشكرایكرد سنوره‌كانی هۆڵه‌نده‌و فه‌ره‌نسا به‌ته‌واوی هاتوچۆی تیدا قه‌ده‌غه ده‌كرێت! هه‌ندێك شوێنی ئیتالیا، پۆلۆنیاش بۆ یه‌كه‌مینجار ده‌خرێته لیستی سه‌رچاوه مه‌ترسیداره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌و ئه‌م بڕیاره‌ش له به‌یانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌و لیستی قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی كه په‌یمانگه‌ی روبه‌رت كوخ ده‌ستیشانی كردووه ولاتانی ماڵتا‌و سلۆڤاكیا به‌ته‌واوی ده‌گرێته‌وه‌و 9 ولاتی تری ئه‌وروپیش خراوه‌ته ئه‌و لیسته‌وه. لیسته‌كه هه‌شت ناوچه‌ی سویسرا وه‌ك "زیورخ"ی دراوسێی ئه‌ڵمانیاو بۆ یه‌كه‌مینجار هه‌ندێك ناوچه‌ی سوید‌و فنله‌نده‌و به‌ریتانیاو ئیرله‌نده‌و كرواتیاو پرتوگال و سلۆڤینیا‌و هه‌نگاریا ده‌گرێته‌وه‌و بڕیاریشه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له چه‌ند ساتێكی داهاتوودا هۆشداری سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ركردن بۆ ئه‌و ناوچه ده‌ستنیشان كراوانه بڵاوبكاته‌وه. پێنج ناوچه‌ی پۆلۆنیا به ناوچه‌ی مه‌ترسیدار ناوده‌برێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. بنه‌مای ئه‌و پۆلینكردنه‌ی په‌یمانگه‌ی رۆبه‌رت كوخ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێكدا په‌نجا كه‌سی توشبوو له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌و ناوچه‌یه به ناوچه‌ی مه‌ترسیدار ناوده‌برێت. خاك - شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure