19/10/2020 04:48 PM

چاکبوونەوەی پیاوێکی ئیفلیج بە خواردنی حەبی خەو

پیاوێک کە 8 ساڵ بوو نەیدەتوانی قسە بکات یان بە رێدا بڕوات، پاش خواردنی حەبێکی خەو بەشێوەیەکی سەیروسەمەرە هاتەوە هۆش. ئەم پیاوە کە ناوی "ریچارد"ـە لە تەمەنی 20 ساڵاندا و بەهۆی ئەوەی گۆشت لە قوڕگی دەگیرێت و رێگای هەناسەدانی دەبەسترێت زیانێکی زۆر بەر مێشکی دەکەوێت. ئەم کێشەیە ناوی "مۆتیسم ئاکینتیک"ـە و لەودا کەسەکە ناتوانێ قسە بکات و بجووڵێت. ریچارد ئێستا کە تەمەنی 37 ساڵە، پاش خواردنی حەبی "زۆلپیدۆم" کە خەوهێنەرە، هاتەوە هۆش و بنەماڵەکەی خۆی ناسییەوە.
دکتۆر "ویلمین وەن ئەرپ" لە زانکۆی "رادبۆد"ـی هۆڵەنداوە کە لەگەڵ ریچارد لە ناوەندێکی پزیشکی ئاشنا بووە دەڵێ: "دیار بوو ریچارد دەتوانێ ئێمە ببینێت یان دەنگمان ببیستێت بەڵام نەیدەتوانی وڵاممان بداتەوە". کاتێک پزیشکەکان دەستیان لە چارەسەریی ریچارد شۆردەوە بنەماڵەکەی قەبووڵیان کرد کە حەبی خەوی پێبدرێت.
20 خولەک پاش ئەوەی ریچارد حەبەکەی خوارد ئەو داوای لە پەرەستارەکەی کرد پێی بڵێ فیلچەرەکەی چۆناوچۆن ئیش دەکات و لەکوێ دەتوانێ هەندێک خواردن بکڕێت. بە گوتەی پزیشکەکان دوای خواردنی ئەم حەبە ریچارد ویستی تەلەفون بۆ باوکی بکات و دوبارە براکانی ناسییەوە.
بەشێک لە مێشکی ریچارد بەهۆی چالاکیی هەستەکی زۆرەوە لە ئیش کەوتبوو. بەڵام ئەم حەبە خەوهێنەرە بە ماوەی دوو کاتژمێر ئەم چالاکییە نەخوازراوانەی راگرت. کاریگەری ئەم حەبە نزیکەی 5 رۆژ و هەر رۆژەی یەک جار دووبارە بێتەوە و پاشان بەگشتی ئەم کاریگەرییە لەناو دەچێت.
لەدوای ئەم رووداوەوە توێژەران بەتەمان یارمەتی ریچارد و نەخۆشە هاوشێوەکانی ئەو بدەن بۆ ئەوەی هۆشیاری خۆیان بەتەواوەتی دەستەبەر بکەنەوە. ئەم جۆرە نەخۆشانە پێشتر لەباری پزیشکییە هیچ چارەسەرێکیان بۆ وێنا نەدەکرا.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved