19/10/2020 04:49 PM

چەند رێگای سروشتی بۆ بەرزکردنەوەی هۆرمۆنی شادی

ئەگەر هەست بە خەم و خەفەت دەکەن، لەوانەیە کێشە لە هۆرمۆنەکانتان بێ. ئەم پەیامنێرە کیمیاویانە لەسەر هەموو رەهەندەکانی زەین و جەستەی ئێمە کاریگەریان هەیە. بەخۆشحاڵییەوە چەندین شێوازی ئاسان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆرمۆنەکانی شادی وەکوو سێرۆتۆنین، دۆپامین، ئاندرۆفین و ئۆکسی تۆسین هەیە. لەدرێژەدا لەگەڵ ئەم شێوازانە ئاشنا دەبین.

واز لە خواردنەوەی کحول بهێنن
کحول بەشێوەی کاتی ئاستی سێرۆتۆنین بەرز دەکات و هەستی شادیتان پێدەبەخشێت، بەڵام توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە خواردنەوەی کحول لە درێژماوەدا ئاستی سێترۆتۆنین کەم دەکاتەوە و میکانیزمی بەکارهێنانی سێرۆتۆنین لەلایەن مێشکەوە ئاڵۆز دەکات.

شەکری سروشتی بەکار بێنن
خۆتان لە بەکارهێنانی شەکری دەسکرد بپارێزن. ئاسپارتام ئاستی ئاسید ئاسپارتیک و جۆرێک ئاسید ئامینی بە ناوی "فنی لالانین" لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە، واتە ئەو دوو مادەیەی کە بەرگیری دەکەن لە بەرهەمهاتنی هۆرمۆنە شادی‌هێنەرەکان وەکوو سێرۆتۆنین و دۆپامین.

زیرەکانە وەرزش بکەن
ئێمە لەدوای وەرزشکردن حاڵمان باشە چونکە وەرزشکردن دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی ئەندرۆفین لە جەستەدا. بەڵام نابێ لەم کارەدا زێدەڕۆیی بکەین. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەنجامدانی وەرزشێکی قورس لە ماوەی کاتژمێرێکدا بەنیسبەت وەرزشێکی سووک کە زیاتر لە کاتژمێرێک دەخایەنێت، دەتوانێ رێژەیەکی زیاتر لە ئەندرۆفین لە جەستەدا بەرهەم بهێنێت.

سوود لە تیشکی خۆر وەرگرن

یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەگەری پێکهاتنی خەمۆکی لە وەرزی زستاندا زیاد دەبێت ئەوەیە کە تیشکی خۆر یارمەتی جەستە ئەدات بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنە شادی‌هێنەرەکان. بۆ بەرگیری کردن لە خەمۆکیی وەرزی بچنە دەرەوە سوود لە تیشکی خۆر وەربگرن.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved