19/10/2020 07:00 PM

پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و خوێندکاران بێ بەرامبەرە

بەپێی بڕیاری وەزیری تەندروستی هەرێم، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ مامۆستاو خوێندکاران بێ بەرامبەر دەبێت.

دوای ئەوەی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا داوا لە وەزیری تەندروستی دەکات کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ خوێندکاران و مامۆستایان بێ بەرامبەر بێت، وەزیری تەندروستی وەڵامی داواکەی دەداتەوەو پشکنینی مامۆستایان و خوێندکاران بێ بەرامبەر دەبێت.

ئەم بڕیارە بۆ ئەو مامۆستاو خوێندکارانەیە کە گومانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێدەکرێت و لەلایەن پزیشکەوە دەنێردرێن بۆ پشکنین.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved