20/10/2020 05:21 PM

ئەدێل دەبێتە پێشکەشکار

ئەم خانمە گۆرانیبێژە بەریتانییە هەفتەی داهاتوو یەکەم ئەزموونی پێشکەشکاریی خۆی لە تەلەفیزیۆن بە بەرنامەی "بڵاوکردنەوەی راستەوخۆی شەوی شەممە/ Saturday Night Live" ئاراستە دەکات.
لەم رۆژانەی رابردوودا راگەیەندرا ئەم گۆرانیبێژە بەناوبانگە کە 15 جار خەڵاتی گرامی وەرگرتووە. بڕیارە رۆژی 24ـی ئۆکتۆبەر پێشکەشکاری ئەم بەرنامە بەناوبانگە تەلەفیزیۆنییە بێت و H.E.Rـی گۆرانیبێژی ئەمریکیش بۆ بەشی پێشکەشکردنی مۆزیک میوانی ئەم بەرنامەیە بێت. پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەدێل بەخێرایی هەیەجان و خۆشیی خۆی بۆ ئەم ئەزموونە نوێیەی لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا دەربڕی.
ئەو لەم پۆستەدا نووسی هەیەجان و لەهەمان کاتدا ترسێکی زۆریشم بۆ یەکەم ئەزموونی پێشکەشکاریم، ئەویش لە بەرنامەی بەناوبانگی "Saturday Night Live" هەیە و گوتووشیەتی هەمیشە حەزی لەوە بووە ئەم کارە ئەنجام بدات بەڵام هەرگیز کاتێکی گونجاو پێش نەهاتووە و ئێستا لام وایە ساڵی 2020 باشترین دەرفەتە بۆ ئەم کارە.
گۆرانیبێژی گۆرانی بەناوبانگی Hello هەروەها بە لاینگرەکانی راگەیاندووە کە یەکەم ئەزموونی پێشکەشکارییەکەی هاوکات دەبێت لەگەڵ ساڵیادی یەکەم بەشداری لە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی " Saturday Night Live" کە 12 ساڵ لەمەبەر بوو و ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ئەو کاتیش زۆری نەمابوو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا و بەشداری ئەدێل لەم بەرنامەیەدا یارمەتیدەر بوو بۆ دەسپێکی چالاکییەکانی ئەم ئەمریکا.
ئەدێل هەروەها  باسی بەشداری H.E.Rـی گۆرانیبێژی ئەمریکی کردووە لەم بەرنامەیەدا بۆ بەڕێوەبردنی بەشی مۆزیک و گوتووشیەتی چاوەڕوانی بەشداریی پڕسۆزی ئەم گۆرانیبێژە دەکەم لەم بەرنامەیەدا.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved