خانمان زۆرترین به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ مادده پاككه‌ره‌وه‌كاندا هه‌یه‌و ئه‌و ماددانه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆو خراپ له‌سه‌ر پێست به‌جێده‌هێڵن، بۆیه پێویسته له‌ڕێگه‌ی پێكهاته سروشتیيه‌كانه‌وه جوانی و ناسكی بۆ پێستیان بگه‌ڕێننه‌وه. دوو ئاوێته‌ی سروشتی بۆ سپیبوونه‌وه‌و نه‌رمبوونه‌وه‌ی ده‌ست: -په‌تاته‌یه‌كی مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆیه‌ك به‌باشی له خه‌ڵاتێكی كاره‌بایيدا تێكه‌ڵبكه، دواتر بیده له ده‌ست و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك پێوه‌ی بهێلێه‌ره‌وه، پاشان به ئاوی شيله‌تێن بیشۆ. له‌به‌رئه‌وه‌ی برنج دژه‌ئۆكسانه یارمه‌تی نه‌رمبوونه‌وه‌و سپیبوونه‌وه‌ی پێست ده‌دات و ده‌كرێت به مه‌به‌ستی جوانكاری بۆ هه‌موو شوێنێكی جه‌سته به‌كاربهێنرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستبهێنیت باشتروایه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌یبكه‌یته‌وه. -نیو كوپ برنجی هاڕاو رێژه‌یه‌ك له شیر‌و ئاوی گه‌رم به‌باشی تێكه‌ڵبكه تاوه‌كو هه‌ویرێكی یه‌كگرتووی لێدێت، دواتر بیده له ده‌ست و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌و به ئاوی سارد بیشۆ. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure