21/10/2020 04:11 PM

باشترین شێواز بۆ لێکردنەوەی پێستی سیر

لێکردنەوەی پێستی سیر یەکێک لە کارە ئەستەم و ناخۆشەکانە. لە لایەکی دیکەوە ئەم مادە خۆراکییە بەهۆی ئەو بۆنە توونەی کە هەیەتی دەتوانێ تا ماوەیەکی زۆر بۆنەکەی لەسەر دەست بمێنێتەوە. هەر بۆیە زۆر کەس سیرەکە بە بێ پاککردن لەناو خواردنەکە دەکەن یان ئەوەی کە لەکاتی پاککردنەکەیدا دەستکێش لەدەست دەکەن. زۆر کەسیش بۆ لێکردنەوەی پێستی سیر چەقۆ بەکاردێنن. بەڵام ئەو شێوازەی کە یەکێک لە بەکارهێنەرانی تیک تۆک ئاراستەی کردووە تەنیا پێویستی بە چەند دانە سیر و فڕنێکی کارەباییە.
لە ڤیدیۆیەکدا کە لەم دواییانەدا لە تیک تۆک بڵاو بووەتەوە و ٤هەزار جار بیندراوە، بەکارهێنەرێک بە ناوی "کوشی عەلی" بە 249 فاڵۆوەرەکەی خۆی نیشان دەدا کە چۆن ئەم کارە ئەنجام بدەن. ئەو سەرەتا دەنکە سیرەکان دەخاتە ناو دەفرێکی بچووکەوە و دەفرەکە بە ماوەی 30 چرکە دەخاتە نا وفڕنەکەوە.
پاش ئەوەی فڕنەکە دەستی کرد بە ئیش دەنگێک لێوە دێت وەک ئەوەی شتێک بتەقێت و پاشان سیرەکان لە دەزگاکە دێنێتەو دەرەوە و دەبینن کە پێستی سیرەکە بە جوانی لێبوونەتەوە. بەڵام دوو خاڵ هەن: یەکەم ئەوەی کە سیرەکان نەرم بوونتەوە و دواتر تام بۆنەکەشی هەندێک لە دەست دەدات. کەوابوو ئەگەر رەقبوون و تام و بۆنی سیرەکەتان پێخۆشە ئەم شێوازە بەکار مەهێنن و باشترین شێوازە بەکارهێنانی چەقۆیە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved