لەوانەیە بخەون و لەحاڵێکدا لە خەو هەستن کە هێشتاش بیر لە خواردنی چۆکڵێت دەکەنەوە و تەنانەت ناتوانن رۆژێک بەبێ پەتاتە تێپەڕ بکەن. ئەم حەزە خۆراکیانە دەتوانن نیشاندەری بوونی دڵەڕاوکێ لە ناخی ئێوەدا بن، بەڵام بە گوتەی زانایان هۆکارکەی دەتوانێ کەمیی هەندێک لە مادە خۆراکییەکان بێت. لەدرێژە دەمانهەوێ بزانین حەزە خۆراکییەکانی ئێمە چ واتایەکیان هەیە. خواردنی توون هۆکاری توونبوونی زۆرینەی خواردنەکان بیبەرە. لە بیبەردا مادەیەک هەیە بە ناوی "کپسایسین" کە جگە لەوەی میتابۆلیزمی جەستە بەرز دەکاتەوە، ئازاری جومگە و ماسولکەکان لەناو دەبات. ئێمە لەوانەیە بێ ئەوەی بیری لێبکەینەوە خواردنی توون بخۆین و تەنانەت نەشزانین کە حاڵمان باشتر دەکات. چۆکڵێتی تاڵ رادەی کافەئینی هەندێک لە چۆکڵێتە تاڵەکان لە هی کۆلاش زیاترە(نزیکەی 30 میلیگرام). کافەئین بە ورووژاندنی دەزگای عەسەبیی ناوەندی، هۆشیاری و وزە زیاد دەکات. کەوابوو هەر کات هەست بە ماندوویەتی و خەواڵوویی دەکەن، سروشتییە کە بیر لە خواردنی کوتێک چۆكڵێت بکەنەوە. سەهۆڵ سەهۆڵ جاوین پەیوەندی بە کەمیی ئاسنی جەستەوە هەیە. ئەم بابەتە دەتوانێ لەگەڵ کەمخوێنی یان بە بێ کەمخوێنی روو بدات. هۆکاری سەرەکیی ئەم حەزە روون نییە بەڵام دەگوترێ ئەگەر کەمخوێن بن، جاوینی سەهۆڵ رادەی هۆشیاری زیاد دەکات. شیرنەمەنی شیرنەمەنییەکان کاربۆهیدراتێکی زۆریان هەیە. ئەوەی کە پاش خواردنی کەیکێک هەست بە خۆشی دەکەن بە هۆی ئەوەیە کە کالۆرییە زۆرەکەی دەتوانێ بەخێرایی وەزەتان بداتێ. بەپێی توێژینەوەکان "کاتژمێری جیهانی حەز بە کاربۆهیدرات" هەموو رۆژێک لەنێوان کاتژمێر 3:30 بۆ 5ـی ئێوارەیە. کەوابوو ئەگەر رجێمتان کردووە دەبێ لەم کاتانەدا ئاگاتان لە خواردنەکانتان بێت. گۆشت ئەگەر تا ئێستا وابووە کە لەناکاو ئیشتیاتان بۆ هامبرگەر بچێت، دەبێ بیر لەوە بکەنەوە کە هۆکاری ئەم شتە چییە. وڵامەکە بە ئەگەری زۆر گۆشتی سوورە. سەرەتا دەبێ بزانین گۆشتی سوور پڕاوپڕە لە پرۆتین و لەوانەیە جەستەتان کەمیی پرۆتینی هەبێت. دواتر گۆشتی سوور دەوڵەمەندە بە ئاسن، زینک و ڤیتامین B. کەمیی ئەم مادانە دەتوانێ حەزی خواردنی گۆشت بەهێز بکات.
سەرچاوە: brightside
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure