22/10/2020 09:26 PM

كونسوڵخانەی چین لە هەرێم: ئەمساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا ئامادە دەبێت

كونسوڵخانەی چین لە هەرێم رایگەیاندووه، تا كۆتایی ئەمساڵ وڵاتەكەیان 610 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا ئامادە دەكات و تائێستا نزیكەی 60 هەزار كەس كوتراوەو هیچ كەسێكیش كاردانەوەی توندی نەرێنی نەداوە.

كونسوڵخانەی چین لە هەرێمی كوردستان لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆنا رایگەیاندووه، هەواڵى خۆش بەردەوامەو تا كۆتایی ئەمساڵ چین توانای بەرهەمهێنانی بە نزیكەی دەگاتە 610 ملیۆن ڤاكسین و تائێستا نزیكەی 60 هەزار  كەس كوتراوە بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنای تایبەت بە چین و هیچ كەسێكیش هەواڵی كاردانەوەی توندی نەرێنی نەداوە. 

ئەوەشی خستوەتەڕوو: چین پابەندە بە بەڵێنەكەی كە ڤاكسینی كۆڤید-١٩ بكات بە سوودێكی گشتی جیهانی، هەوڵەكانمان بۆ دامركاندنەوەی ڤایرۆسەكەو مەترسیيەكانیەتی بۆ سەر تەندروستی و سەلامەتی گەلانی هەموو وڵاتەكان. 

كونسوڵخانەی چین لە هەرێم باسی لەوەش كردووە، هیچ كەسێك سەلامەت نابێت تا هەمووان سەلامەت نەبن، لەگەڵ دواین گەشەسەندنەكانی ڤاكسینی كۆڤید-١٩ وڵاتەكەیان ئامادەیە بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی خاوەن تەندروستی هاوبەشی بۆ مرۆڤایەتی.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved