22/10/2020 09:34 PM

فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ ماوەی سێ رۆژ فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان سازدەكرێت و جوتیاران و خاوەن كارانی ناوچەكەش بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

بڕیارە رۆژانی 31،30،29ی ئەم مانگە لە پاركی یاری شاری هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان، بەڕێوەبچێت.

فێستیڤاڵەكە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان لە سەعات 10ی پێشنیوەڕۆی رۆژی 29ی ئۆكتۆبەر دەكرێتەوەو ماوەی سێ رۆژ بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان بەردەوام دەبێت.

لە فێستڤاڵەكەدا، جوتیاران و خاوەن كارانی بەرهەمی خۆماڵەی بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش بكەن.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved