د.ئاوات واژه‌یی پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشی منداڵ بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به شه‌قیقه‌ی سك و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی روونكردوه‌ته‌وه. ئه‌و پزیشكه سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه شه‌قیقه‌ی سك به‌زۆری له منداڵی ته‌مه‌ن 5-9 ساڵدا رووده‌دات، له شێوه‌ی ژانه‌سكی به‌هێزو كوت‌وپڕ كه ده‌وری ناوك یان هه‌موو سك ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه‌و بێزاربوون به ڕووناكی و سپی هه‌ڵگه‌ڕانی پێست. ئه‌م نیشانانه كاتژمێرێك بۆ چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت و پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌م ماوه‌یه منداڵه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه به جۆرێك كه هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی نه‌خۆش نه‌بووبێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه كردووه كه نیشانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناوبه‌ناو دووباره ئه‌بێته‌وه (چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگ جارێك ڕووئه‌دات) به‌تایبه‌تی له‌كاتی گه‌شتكردن و تێكچوونی خه‌و و ماندووبوون. سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری ئه‌وجۆره نه‌خۆشیه‌ش، د.ئاوات چه‌ند خاڵێكی روونكردوه‌ته‌وه كه بریتین له: 1-چاره‌سه‌ری ده‌ستبه‌جێ: ئازار شكێنه‌كان و هه‌ندێكجاریش پێویسته منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه بهێڵرێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕشانه‌وه‌ی زۆردا. 2-ڕێگری له زۆر دووباره‌بونه‌وه: خه‌وێكی ته‌ندروست و پشودان، به‌كارهێنانی ده‌رمان كه به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه دیاریده‌كرێت (هه‌مان ئه‌و ده‌رمانانه‌ن كه بۆ ڕێگری له شه‌قیقه‌ی ژانه‌سه‌ر له گه‌وره‌دا به‌كاردێت). هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌م منداڵانه كه شه‌قیقه‌ی سكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونی ته‌مه‌ندا ژانه سكه‌كه‌یان ئه‌گۆڕێت بۆ شه‌قیقه‌ی سه‌ر به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌ی شه‌قیقه‌ی سه‌ریان هه‌بێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure